Последние посты

Astana-ئاستانە
22 сент., 11:02
«خراپترین شتێک کە مۆدێرنە دروستی کرد، بیرۆکەی خێرایی بوو؛ کە مرۆڤ وای لێ هاتووە ئارام لەسەر هیچ شتێک ناگرێت و خێرا تێی دەپەڕێنێت و، وردەکاری و جوانییەکان فەرامۆش دەکات.»ــ عومەر نوعمانی#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
20 сент., 13:15
من ئایفۆنم پێیە، کەواتە من هەم!دەچیتە بازاڕ، سەرنج دەدەیت خەڵکێکی زۆر سەرەیان گرتووە، ڕیز بوون. دەپرسیت: «باشە ئەم هەموو خەڵکە چییە وەستاون؟ چی ڕوو دەدات؟» یەکێک لەولاوە پێت دەڵێت: «ئەوە سەرەیان گرتووە بۆ کڕینی ئایفۆن ١٨ کە تازە دەرچووە!»چەند سەیرە؛ باشە خۆ ئایفۆن ١٨ لە بازاڕدا کۆ ناکرێتەوە و بڵێین دەست ناکەوێت، بەڵکوو بەردەوام بەردەست دەبێت، بگرە دوای چەند مانگێک نرخەکەشی دێتە خوارەوە و دادەبەزێت. کەواتە، بۆچی ئاوا پەلەمانە بۆ کڕینی ئایفۆن ١٨؟دونیای سەرمایەداری بەم جۆرەیە، هەمیشە وا لە کۆمەڵگە دەکات بەردەوام بەکاربەر بێت؛ چونکە ئەگەر کۆمەڵگە لە بەکاربردن وەستا، ئەوا کۆمپانیاکان تووشی گرفتی گەورە دەبن. زۆرینەی ئەو کاڵایانەشی کە ساغ دەکرێنەوە لە جۆری (کەمالیات)ـن، واتا ژیان لەسەریان پەکی ناکەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرینەی خەڵکی پشکی گەورەی کڕینەکانی لە جۆری کاڵای کەمالیاتەکاندایە؛ لە نێویانیشدا مۆبایل.بەشێکی ئەم پەلامار و مشەوەشبوونە ئەوەیە کە کۆمپانیاکە تەنیا مۆبایلت پێ نافرۆشێت،
Astana-ئاستانە
20 сент., 13:15

Astana-ئاستانە
19 сент., 18:04
نەزیفی قسەباسی ئەمجارەی «ئاگا»، چۆن ناچار کراوین بەردەوام قسە بکەین و ڕاوبۆچوون بدەین، چاوەڕوانبن...#ئاستانە_Astana #ئاگا
Astana-ئاستانە
18 сент., 17:35
هۆشیارییەک کە پێویستە هەموو پێشەوایەک هەیبێت!لینکی بینینی تەواوی پۆدکاستەکە: https://youtu.be/v13JZaIEb8k#ئاستانە_Astana #پۆدکاستی_ئاستانە
Astana-ئاستانە
17 сент., 17:35
سروشت لە نێوان دیدی ئیسلامی و مرۆڤی مۆدێرندا...لینکی بینینی تەواوی کۆڕەکە: https://youtu.be/sHIcuGD_sL4?si=DycljMnmzSp77k77#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
17 сент., 11:05
تەرمی کچەکەم لێرەیە!«وێنەی پیاوێکم دەگرت کە دەچووە سەر گۆڕی کچەکەی، بەڵام گۆڕی نەبوو؛ ئەو لەژێر داروپەردووی ماڵەکەیاندا بوو! بە چەپکێک گوڵەوە لەسەر باڵکۆنە ڕووخاوەکە وەستا و وتی: "ئەمە گۆڕەکەیەتی." پاشان بیری کەوتەوە کە کچەکەی لە ژووری میوانداری بووە. دواتر وتی: "نا، ئەو حەزی لە ژوورەکەی خۆی بوو... تەرمی کچەکەم لێرەیە."»ــ مەحموود زوعەیتر (چالاکوان و ڕۆژنامەنووسێکی غەززە)#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
16 сент., 18:01
فیتڕەتی پاک، منداڵ بەرەو کوێ ئاڕاستە دەکات؟!لینکی بینینی تەواوی کۆڕەکە: https://youtu.be/_fhJIEjqjYI#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
15 сент., 18:03
ئێستا دەتوانن بینەری تەواوی کۆڕی پەروەردەیی «٤+١ - مەنهەجی خوێندن و شاردنەوەی حەقیقەتی ئیلاهی لە چاوی خوێندکار» ببن.پێشکەشکردن: مامۆستا مەودود جەبارلینکی بینینی تەواوی کۆڕەکە: https://youtu.be/_fhJIEjqjYI#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
15 сент., 10:59
دابڕان لەگەڵ نیشانەکانی خوایەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی غافڵبوونی مرۆڤ، ڕوووەرگێڕانیەتی لە دیتنی نیعمەتەکانی پەروەردگار بە سەریەوە، کە لە کۆتاییدا دەگاتە ئاستی هاوەڵپەیداکردن بۆ پەروەردگار؛ ئەمەش لە مەیلی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ پیرۆزڕاگرتن و بە گەورە تەماشاکردنی ئیشی دەستی خۆی (لە دروستکردنی بتەکاندا، بەشێک لەمە بە ڕوونی دەردەکەوێت).لە شێوازی ژیانی هاوچەرخدا ئەمە بە ڕوونی دەردەکەوێت، کە مرۆڤ لە نێو ژینگەیەکی پیشەسازیدا دەژی و دوورە لە هەموو مەخلووقاتی سروشت؛ مەگەر لە هەندێک کاتدا سەرێک بەرز بکاتەوە خۆر ببینێت.ئیدی بەتەواوی لەناو ژینگەیەکی دەستکرددا دەژی؛ ئەم واقیعە دەستکردەش، کاریگەری هەیە لە «بەعەلمانیکردن»ـی کۆمەڵگەکان، یان دوورخستنەوەی مرۆڤ لە تێبینیکردنی نیعمەتەکانی پەروەردگار و یادخستنەوەی حزووری بەردەوامی پەروەرگار (بۆ ئەوەی لێی حاڵی ببیت، بەراوردی دوو کەس بکە: یەکێک کە لە ناو ژاوەژاوی شارەکاندا، خەریکی ڕاکەڕاکی دەوام و ئیشەکەیەتی؛ لەگەڵ کەسێک کە لە ناو دێیەکدا دەژی و
Astana-ئاستانە
14 сент., 17:59
بەرپرسیارێتییە ساختەکانتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت «فەیسبووک»، توانایەکی زۆر عەجیبی هەیە لەوەی کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروست بکات، بە جۆرێک وا تەڵقینی بکات کە هەموو بابەتێک بکاتە بابەتی ئەو؛ هەر بابەتێک کە بڵاو دەبێتەوە وا هەست بکات پەیوەندییەکی شاراوەی بەوەوە هەیە، هەموو مشتومڕ و جەدەلێک هانت دەدات کە بچیتە ناویەوە، وەک ئەوەی پەیوەست بێت پێتەوە.ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانە، بەرپرسیارێتییەکی ساختەت پێ دەبەخشن لەبارەی ڕووداوە هەمەچەشنەکان؛ ئەو هەستەت پێ دەدەن کە تۆ بەرپرسیاریت بەرامبەر هەموو شتێک! لێ لە پشت ئەم وەهمەوە، کات و وزە و تەمەنت دەبات.لە جەنگی لاوەکی، مشتومڕی بێسوود و دەمبەتاڵەکان و، کۆڕی بێکارەکان دوور بکەونەوە؛ ئەو کاتەی لەبەر دەستدایە بەشی ئەم هەموو جەدەلە بێکەڵک و بابەتە بێسەروبەرە ناکات.﴿وَالْعَصْرِ إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ﴾ [العصر: ١-٣]د. یەحیا ئیسماعیل#ئاستا
Astana-ئاستانە
13 сент., 18:04изменён
عەلمانییەت لەنێوان وڕێنەی ئازادی و سەرکوتکردنی ئایین لە کۆمەڵگەدا...https://youtube.com/shorts/Pflg8rqqBuY?si=Z9TQ5RtAvbSWYlOJ#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
12 сент., 11:31
ڕەگەزپەرستی لە مێژووی زانستدا«هیچ پیاوێکی عەقڵانی نییە ڕاستییەکان بزانێت و پێی وابێت کە ڕەشپێستێک هاوشانی سپیپێستێکی ئاسایی بێت، چ بگات بەوەی بەرزتر بێت لێی!»ــ تۆماس هێنری هەکسلی (زانای بایۆلۆژیست و ناسراو بە «سەگە بەوەفاکەی داروین»)#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
10 сент., 17:59
شەڕ و فەرتەنەی کوردەکانی فەڵەستین...بینەربن، بزانن ئاکام لە ژێربەڕەی ئەمجارە چی باسدەکات!لینکی بینین: https://youtu.be/9i9HuClu2Y8#ئاستانە_Astana #ژێربەڕە
Astana-ئاستانە
9 сент., 18:01
شەڕ و فەرتەنەی کوردەکانی فەڵەستین، ئاکام ژێربەڕەیەکی جیاوازی پێیە...چاوەڕوان بن، سبەی شەو کاتژمێر ٩:٠٠#ئاستانە_Astana #ژێربەڕە
Astana-ئاستانە
9 сент., 11:01
کەمینە مەسیحییەکانی ئێرە یان موسڵمانانی ئەوێ؟بەڵام خاتوون، ئێمە هیچ وڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبیمان نەدیوە سیخوڕی بەسەر وتاری یەکشەممانی کڵێساوە بکات و قەشەکە بانگ بکات و پێی بڵێت: «بۆچی ئەم ئایەتەی ئینجیلی پیرۆزت هەڵبژاردووە و مەبەستت چی بووە؟». بەڵام لە ئەڵمانیا ئەمەمان دیوە بەرانبەر موسڵمانان دەکرێت.نەماندیوە وڵاتێکی موسڵمان منداڵ لە خێزانە مەسیحییەکان بسەنێت و بیانخاتە دایەنگە و، بەسەر خێزانە موسڵمانەکاندا دابەشیان بکات! بەڵام لە ئەڵمانیا ئەمەمان دیوە.نەماندیوە وڵاتێک سیخوڕی بکات بەسەر کڵێساکانەوە؛ سیخوڕ بنێرێت و تێکەڵ بە کڵێساکە و قەشەکە ببێت و، دواتر ڕاپۆرتی ئەمنی لەسەر بدات بۆ داخستنی! بەڵام ئەمەمان لە ئەورووپا و بەتایبەتیش ئەڵمانیا دیوە بەرانبەر مزگەوتەکان.نەماندیوە مەسیحییەک بەهۆی جلوبەرگی، یان خاچەکەی ملی، لەم وڵاتانە لە خوێندن و کاری خۆی دەربکرێت؛ بەڵام دیومانە لە ڕۆژئاوا و لە ئەڵمانیاش بەتایبەت، لەسەر حیجاب موسڵمان دەرکراوە. نەبووە لەم وڵاتانەدا حیزب و سیاسەتمەدار هەبن
Astana-ئاستانە
9 сент., 11:01

Astana-ئاستانە
7 сент., 18:00
پێناسەی نیشتیمان لای موسوڵمان دەبێت چی بێت؟... ئەبێ کورت بکرێتەوە لەنێوان سنوورێکی دەستکرددا؟لینکی بینینی تەواوی پۆدکاستەکە: https://youtu.be/v13JZaIEb8k#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
7 сент., 11:01
«هەموو خۆشبەختی لەوەدایە کە خاوەنی نەفس و ئارەزووەکانت بیت؛ ئەوپەڕی بەدبەختیش ئەوەیە، ئارەزووەکانت ببنە خاوەنت!»ــ ئیمام غەزالی (رحمه الله)#ئاستانە_Astana
Astana-ئاستانە
6 сент., 18:09
переслано из @marifatxanay_astana
ئێستا دەتوانن بینەری تەواوی کۆڕی ناساندنی پەرتووکی «عالەمانییەت، لە تاریکییەوە بۆ تاریکی» ببن لە یوتیوبی ئاستانەلینکی بینینی تەواوی کۆڕەکە: https://youtu.be/sHIcuGD_sL4#ئاستانە_Astana #چالاکییەکانی_مەعریفەتخانەی_ئاستانە
