Последние посты

Kobas کۆباس
23 сент., 07:08
وەزارەتی دارایی عێراق لە ئەمڕۆوە دەست دەکات بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی 9.


Kobas کۆباس
23 сент., 07:05
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوای نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەکەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە جەزائیر، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک.
Kobas کۆباس
23 сент., 06:58
سەرەڕای ئەوەی نرخی زۆرینەی سەوزە و میوەکان لە عەلوەی سلێمانی لە ئاستێکی نزم و باشتدان، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی ئەیلولی 2026) نرخی کیلۆیەک پەتاتە لە عەلوە بۆ نزیکەی 800 دینار و لە بازاڕەکان بۆ سەروو 1000 دینار بەرزبووەوە. بازرگانێک هۆکارەکەی بۆ قەدەغەکردنی هاوردە و کەمیی بەرهەمەکە بەراورد بە پێداویستییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگەڕێنێتەوە.


Kobas کۆباس
23 сент., 06:35
"ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە ڕێگەی تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی وەزیری پێشمەرگە سەبارەت بە پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق، هەروەها خستنەڕووی پێشنیاری کارکردن بە یاسای کۆمپانیا گشتییە فیدراڵییەکان بە مەبەستی یەکخستنی یاسا بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، دوو تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکات."


Kobas کۆباس
22 сент., 11:59
ڕەنج پشدەری، چالاکڤانی بواری کۆچبەران ڕایگەیاند، ژمارەیەک گەنج لە کاتی پەڕینەوەیان لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا، لە دەریای نێوەڕاستدا بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە و سەرجەمیان خنکاون.


Kobas کۆباس
22 сент., 10:16
https://www.facebook.com/share/r/1GJpeBi9fw/


Kobas کۆباس
22 сент., 10:04
ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ بڵاویکردەوە، ئێران پرۆژەیەکی پەسەندکراوی لەلایەن ڕێبەری باڵا و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییەوە پێشکەشی ئەمریکا کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، و لە بەرامبەر کەمکردنەوەی فشارە سەربازییەکانی ئەمریکادا، تاران ئامادەیە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا گەرووی هورمز بکاتەوە و کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکیش بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر بەکاربهێنێت.


Kobas کۆباس
22 сент., 07:27
دوای بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری نەجران، بەرگریی شارستانیی سعوودیە هۆشداری لە ئەگەری هێرشی چاوەڕوانکراو دەدات.


Kobas کۆباس
22 сент., 06:30
سوپای ئێران دەستیکرد بە هەڵوەشاندنەوە و کۆپیکردنەوەی ئەو ژێردەریاییە سیخوڕییەی ئەمریکا کە لە گەرووی هورمز دەستی بەسەردا گرتبوو. سەردار محێبی، وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند؛ ژێردەریاییەکە تەکنەلۆژیایەکی زۆر باڵای تێدایە و دوای دروستکردنەوەی، دەخرێتە خزمەتی سوپای وڵاتەکەیەوە. ئەم کەرەستە پێشکەوتووەی واشنتن لە دوورەوە ئاراستە دەکرا و بۆ ئەرکی هەواڵگری بەکاردەهات.


Kobas کۆباس
21 сент., 12:14
وەزارەتی پەروەردەی حوكمەتی هەرێمی كوردستان لە گشتاندنێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی كردووە رایگەیاند، بەپێی بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت، لە ساڵی خوێندنی (2027-2028) بەدواوە سیستەمی پەڕینەوە (عبور) بۆ سەرجەم پەیمانگاكان هەڵدەوەشێنرێتەوە. هاوكات بڕیاری دەرچوون لە یەك بابەت بە (40) نمرە و زیاتر بۆ پۆلەكانی (4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی) رادەگیرێت و لەو ڕێكەوتە بەدواوە پێویستە خوێندكاران سەرجەم بابەتەكان بە نمرەی (50) و بەسەرەوە تێپەڕێنن پاش سوودمەندبوون لە (5) نمرەی بڕیار.


Kobas کۆباس
21 сент., 09:09
لە هەڵوێستێکی پڕ لە ڕێزدا، بەڕێوەبەرێک لە جیاتی خۆی لێدانی یەکەم زەنگی ساڵی نوێی دا بە دەست کارگوزارەکەی و بە خوێندکارانی وت: «ئەمە بەڕێزترینی ناومانە».
Kobas کۆباس
21 сент., 08:23
وەزیری پێشمەرگە: کاک بافڵ و کاک مەسعود پشتیوانی گەورەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بوون


Kobas کۆباس
21 сент., 07:20
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەی لەبارەی دەنگۆی بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت بۆ 4 ملیۆن بەرمیل دا و ڕایگەیاند، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە لە مانگی ئەیلوولدا نزیکەی 2.6 ملیۆن بەرمیلە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بازدانە کاتییە بەهۆی کۆبوونەوەی هەناردەی نەوتی "گەیارە" لە دەرەوەی گەرووی هورمز و چەند تانکەرێکی تری بەندەرەکانی باشوورو باکوور بووە لە یەک کاتدا.


Kobas کۆباس
21 сент., 07:04
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پیک ئاب بەهۆی تەقینی تایەی دواوەی .
Kobas کۆباس
21 сент., 06:57
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بە تەواوی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا ئامادەن، و لە ئەگەری قەیرانێکی درێژخایەندا، چەک و پێگەی نوێ بەکاردەهێنن و جوگرافیای شەڕ دەگۆڕن.


Kobas کۆباس
20 сент., 11:53
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕگەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی رۆژانە لە رەشنووسی بودجەدا جێگیرکرا.


Kobas کۆباس
20 сент., 11:08
لە هەوڵی گۆڕینی کیسە و پێداویستی نایلۆنداین
Kobas کۆباس
20 сент., 11:07
گەنجێکی خەڵکی شاری ڕانیە بە ناوی (شڤان ئیسماعیل) لە وڵاتی فەرەنسا کۆچی دوایی کرد و لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی شاری لیلی ئەو وڵاتەیە. بە وتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو نەخۆشییەکی دەگمەنی هەبووە و ماوەی ١٠ ڕۆژ بووە لە بێهۆشیدا ژیاوە، تاوەکو شەوی ڕابردوو دڵی لە لێدان وەستاوە و گیانی لەدەستداوە.


Kobas کۆباس
20 сент., 09:53
حەزدەکەم ببم بە دژەتیرۆر و دۆج چاڵنجەریش بکڕم
Kobas کۆباس
20 сент., 08:37
بزانە بۆچی وادەڵێت؟
