Последние посты

NRT
24 сент., 13:29
کاروان ساڵح دانیشتووی هەڵەبجەیە و ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بێهۆشبووە و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا


NRT
24 сент., 11:37изменён
پۆلیسی بەغدا: دوو دەرۆزەکەرمان بە 14 ملیۆن دینار و پارچەیەک زێڕەوە لە بەغدا دەستگیرکردووە


NRT
23 сент., 13:40
پێشەوا هەورامانی - وتەبێژی حکومەتی هەرێم: بڕی 365 ملیار لە قەرزی کۆنی کارەبا کۆکراوەتەوە، كە 20% دراوەتە وەزارەتی دارایی و 80% بۆ وەزارەتی كارەبا بووە


NRT
23 сент., 12:44изменён
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا بە پێداچوونەوە بە نرخی بەنزین و بڕی نەوتی خاو لە هەرێم و هەروەها دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر داوای کاوە عەبدولقادر لیژنەیەک بۆ هەرزانکردنی بەنزین پێکهات و لەسەر داوای ڕێبوار ئەورەحمانیش بڕیاردرا نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەریم دابین بکریت


NRT
23 сент., 11:23
بە تۆمەتی گەندەڵی و بردنی 27 ملیار دیناری عێراقی، عالیە نوسەیف بە حەوت ساڵ زیندانی سزادرا و دەبێت زیاتر لە 61 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە


NRT
23 сент., 10:35
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان: ئەو شۆفێرانەی پێشوەختە ئۆتۆمبێل لە نۆرەی بەنزیندا ڕادەگرن سزادەدرێن؛ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا ملیۆنێک دینار و خاوەن تابلۆش 30 هەزار دینار


NRT
23 сент., 08:51
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی: لە هەفتەی داهاتوودا بڕی 76 ملیار و 294 ملیۆن و 184 هەزار دینار بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت https://www.facebook.com/share/r/19a4nz8Yzj/


NRT
23 сент., 08:26
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر: لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان، دەرکەوت کە دوو تۆمەتبار لە ڕێگەی دانانی عارەبانەیەکی فرۆشتنی لەفەی شاورمە و ڕۆست لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، هۆی ژەهراوبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بوون https://www.facebook.com/naliatv/posts/pfbid0K5iGjLqy59Vh4u4vzT6bHapTxugET7Tc4pAKmoV5t3EQbXB4NAPrk84jmGp7A8zKl

