gram news
Аватар канала Hojan :: زانست

Hojan :: زانست

@zanisthojan

بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/shop-2 ‎ژمارەی تۆمارکردن: ٧

2,112подписчиков

Открыть канал

Последние посты

  • Hojan :: زانست

    13 сент., 06:34

    📖 زرینگەی زەنگی وشیاری زانایانی بیرکاری سەبارەت بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکردلە ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦دا، ٢٥ کەس لەو زانایانەی بواری بیرکاری کە براوەی خەڵاتی فیڵدزن و یەک لەوان کۆچەر بیرکارە، بەیاننامەیەکیان واژۆ کردووە کە تێیدا ڕایانگەیاندووە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ دۆزینەی وڵامەکان بەبێ ڕەچاوکردنی هەندێک یاسا و رێسای دیاریکراو، لەگەڵ ئامانجەکانی کۆمەڵگەی بیرکاریزانان ناکۆک و نەگونجاوە.خاڵە سەرەکییەکان - ناکۆکی بنەڕەتی: کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکرد دۆزینەوەی وڵامەکان لە بیرکاریدا، بە "بەنچمارک" یان پێوانە دەبینن، ئەوە لە حاڵێکدایە بیرکاری پشت بە تێگەیشتنی قووڵ، گەشەپێدانی شێوازگەلی نوێ، ڕاهێنانی خوێندکاران و گواستنەوەی داهێنانەکان لە نەوەیەک بۆ نەوەیەکی دیکەوە دەبەستێت.- نیگەرانییە سەرەکییەکان: بەرهەمهێنانی بەلێشاو و بەپەلەی وڵامە نەپشکنراوەکان، دەتوانێ بنچینەی زانستی بیرکاری لاواز بکات، هەروەها کێشەی خاوەندارێتی و دزینی بیرۆکە دێنێتە ئارا و ڕەوتی
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
  • Hojan :: زانست

    12 сент., 18:29

    📖 شۆڕشی ژیریی دەستکرد لە جیهانی بیرکاریدا: ئایا وڵامی ھاوکێشەکانی ناڤیێر-ستۆکس دۆزرانەوە؟لە پێشکەوتنێکی زانستیدا کە دەرگایەکی نوێ بەرەو زانستی بیرکاری دەکاتەوە، ژیریی دەستکرد توانی وڵامی یەکێک لە ئاڵۆزترین پرسیارە زانستییەکان بدۆزێتەوە. بەپێی ڕاگەیاندراوی گۆڤاری زانستیی نەیچر، کۆمپانیای ئۆپێن.ئەی.ئای.¹ ڕایگەیاندووە کە مۆدیلە پێشکەوتووەکەیان (کە تا ئێستا بەردەست نەکراوە) توانیویەتی وڵامی یەکێک لە پرسەکانی خەڵاتی هەزارە² بدۆزێتەوە، کە ئەویش دۆزینەوەی وڵامی شیکارانەی هاوکێشەکانی ناڤیێر-ستۆکسە³.گرینگیی هاوکێشەکانی ناڤیێر-ستۆکس هاوکێشەکانی ناڤیێر-ستۆکس کۆمەڵە یاسایەکی بیرکارین کە چۆنیەتی جووڵەی شلگازەکان⁴ (وەک ئاو و هەوا) دیاری دەکەن. سەرەڕای ئەوەی ئەو هاوکێشانە ڕۆژانە لەلایەن ئەندازیارانەوە بۆ دروستکردنی فڕۆکە، پێشبینیکردنی کەشوهەوا و تێگەیشتن لە جووڵەی خوێن بەکار دەهێنرێن، بەڵام لە ڕووی بیرکاریی پوختەوە پرسیارێکی گەورەیان لەسەر بوو. پرسیارەکە ئەوە بوو:
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
    3071033Открыть в Telegram
  • Hojan :: زانست

    7 сент., 17:40

    📖 کاتێک ژیریی دەستکرد دەنووسێت؛ ئایا دەنگی تاکەکەسیی مرۆڤ بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت؟📖 لەڕاستیدا زمان تەنها ئامرازێک نییە بۆ گەیاندنی زانیاری و دروستکردنی پەیوەندی، بەڵکوو دەلاقەیەکە بەرەو قووڵایی ناسنامە، کەسایەتی، تەمەن، ئاراستەی فکری و ژینگەی دەروونی و کۆمەڵایەتیی نووسەرەکەی، بەڵام کاتێک بۆ چاککردنەوە و داڕشتنەوەی نووسینەکانمان، بەردەوام پەنا دەبەینە بەر مۆدێلە گەورەکانی زمان¹ وەک جێمینای² چەتجیپیتی³ و هتد، ئایا ئەگەری هەیە ئەو جیاوازییە زمانەوانی و کلتوورییەی نێوانمان وردە وردە لەناو بچێت؟ توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری بەناوبانگی نەیچر هیومن بیهێیڤییێر³دا بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا پرسیارێکی جیدی سەبارەت بەو بابەتە دەخاتە ڕوو. توێژەران بە شیکردنەوەی زیاتر لە ٨٨٠,٠٠٠ دەق، لە سێ تاقیکردنەوە و حەوت کۆمەڵەداتای⁴ جیاوازدا، بەڵگەی بڕواپێکراویان دۆزیوەتەوە کە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد وەک یاریدەدەری نووسین، فرەچەشنی شێوازی زمانی
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
  • Hojan :: زانست

    6 сент., 17:53

    🎙وتووێژ لەگەڵ پ شەهباز پەناهیبەڕێوەبردنی وتووێژ: کەریم بایرامی و یاسر محەممەدی🔸 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #سەرچاوەی_ژیان #ژمارە_١٤ #هۆژین #کەش_و_هەوا #دەروونناسی #زانست #ژینگە #شێرپەنجە #جینەتیک🎙 بۆ گوێگرتن لێرە کرتە بکە.📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
  • Hojan :: زانست

    2 сент., 20:35

    5096321Открыть в Telegram
  • Hojan :: زانست

    25 авг., 14:30

    📖 پێشبینییە زانستییەکان دەڵێن کە ساڵی ٢٠٢٧ دەکرێت وەک گەرمترین ساڵی مێژووی زەوی تۆمار بکرێت📖 پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاشکرای دەکەن گەڕانەوەی دیاردەی ئێڵ نینۆ¹ دەتوانێت ڕەوتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جیهان تا ساڵی ٢٠٣٠ خێراتر بکات و بەو پێیە ساڵی داهاتووی زایینی ببێتە یەکێک لە گەرمترین ساڵەکان یان تەنانەت وەک گەرمترین ساڵی مێژوو تۆمار بکرێت. ئێمیلی بێیکر²، زانستوانی بواری کەشوهەوا، دەڵێت: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ڕووبەری زەریاکان دەتوانێت نەخشەی گەردەلوول، بارانبارین و دیاردە کەشوهەواییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بگۆڕێت، بە چەشنێک کە هەندێک ناوچە ڕووبەڕووی وشکەساڵی و گەرمای زیاتر ببنەوە و لە هەندێک ناوچەی دیکەشدا بارانبارین و سەرمای جیاواز و نامۆ ڕوو بدات. ئاگرکەوتنەوە بەرفراوانەکان لە ئیندۆنێزیا کە بەشێکی دەگەڕێندرێتەوە بۆ وەرزی وشکی درێژخایەن، یەکێکە لەو نموونانەیە کە کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکارییانە نیشان دەدات. جێگەی
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
  • Hojan :: زانست

    18 авг., 13:15

    переслано из @hojanproducts

    📣 ئاگاداری🆕 📖 هاوڕێیانی هێژای هۆژان و لایەنگرانی کتێب و زانیاری؛ بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین لاپەڕەی بەرهەمەکانی هۆژان ئێستا بەردەستە کە تایبەت کراوە بە ناساندن و فرۆشی بەرهەمەکانی هۆژان. لەم لاپەڕە نوێیەدا ئاسان و خێراتر بەرهەمە دڵخوازەکانتان داوا بکەن. بۆ پشتگری زیاتر ئەو ئاگادارییە بڵاو بکەنەوە و هاوڕێکانتان بۆ سەردانی ئەم لاپەڕەیە بانگێشتن بکەن.❤️ تێلێگرام 🧐 ئینستاگرام📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیوو
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
  • Hojan :: زانست

    13 авг., 14:29

    📖 ئەگەر دایمە سەرت لە مۆبایلدایە، ئەم توێژینەوەیە بۆ تۆیە!📖 لەم سەردەمەدا، جا چ حەزمان لێ بێت و چ پێمان خۆش نەبێت، مۆبایل و ئامێرە دیجیتاڵییەکان بوونەتە برابەش و هاوڕێی هەمیشەییمان، بەتایبەت کاتێک وەڕەزین و هەست بە بێزاری¹ دەکەین. بەڵام ئایا ئەم ئامێرانە بەڕاستی بێزاریمان چارەسەر دەکەن و لە وەڕەزیمان کەم دەکەنەوە، یان خۆیان هۆکارێکن بۆ زۆرتربوونی ئەم هەستە؟ ئەم توێژینەوەیە پێداچوونەوەیەکی سیستماتیک² بەسەر ۵۹ توێژینەوەی جیاوازدایە کە ۵۱یان چوونە قۆناغی شیکاریی مێتا³ و هەر کامیان لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو دیاردەیە کردووە و لە پەیوەندیی نێوان "بێزاری" و "بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵی" (وەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێت) ورد بوونەتەوە. جێگەی ئاماژەیە بێزاری لێرەدا وەک هەستێکی ناخۆش پێناسە کراوە کە تێیدا کەسەکە هەست دەکات کات بە خاوی تێ دەپەڕێت، بێزارە، یان واتایەک لەو چالاکییەی دەیکات نابینێتەوە.دەرەنجامە سەرەکییەکان: ١. پەی
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
    75111411Открыть в Telegram
  • Hojan :: زانست

    2 авг., 18:52

    📖 پێنج هۆکاری سەرەکیی بەختەوەری لە ڕوانگەی خەڵکی ٦٦ وڵاتی جیهانەوە📖 چ هۆکارگەلێک دەبنە هۆی ئەوەی خەڵکی وڵاتێک هەست بە بەختەوەریی زیاتر بکەن؟ بەپێچەوانەی ئەو باوەڕە باوە، هەستی بەختەوەریی خەڵکی کۆمەڵگەیەک تەنیا لە گەشەی ئابووری یان زیادبوونی داهاتی تاکەکەسیدا کورت نابێتەوە. توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان و کوالێتی و چۆنیەتیی حوکمڕانی، ڕۆڵێکی گرنگتریان لە بەختەوەریی خەڵکدا هەیە. توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە داتای ٩٧ هەزار و ٢٢٠ کەس، لە ٦٦ وڵات و بە شیکردنەوەی زیاتر لە ٢٠٠ بگۆڕی کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و دەروونی، هەوڵیان داوە گرنگترین هۆکارەکانی پەیوەست بە بەختەوەری دەستنیشان بکەن. ئەنجامەکان دەریانخستووە پێنج هۆکار لە هەمبەر هۆکارەکانی دیکە زیاتر پەیوەندییان بە بەختەوەریی خەڵکەوە هەیە کە بریتین لە: ۱) پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پشتگریی خەڵک لە یەکتر ۲) ئازادی لە هەڵبژاردنی شێواز و ڕێگە و
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
  • Hojan :: زانست

    31 июл., 08:44изменён

    📖 تیشکیی شین؛ بکووژی بێدەنگی مێلاتۆنین و خەوی شەوانە!📖 تیشکی شینی شاشەی ئامێرەکان (٤٥٠–٤٩٥ نانۆمەتر)، خانە هەستیارەکانی تۆڕی چاو چالاک دەکات و ڕێژەی دەردانی مێلاتۆنین (هۆرمۆنی خەو) نزیکەی ٢٣٪ کەم دەکاتەوە. تەنانەت دوو کاتژمێر بەکارهێنانی مۆبایل، لە شەودا، دەبێتە هۆی سەرکوتکردنی بەرچاوی ئەم هۆرمۆنە و تووشبوون بە بێخەوی.ئەم تیشکە دەستکردە لە شەودا، کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش، هەڵدەخەڵەتێنێت و ڕیتمی خەو و بێداری¹ تا ١.٥ کاتژمێر دوا دەخات کە لە ئەنجامدا ڕەنگە ببێتە هۆکاری هاڵۆزیی خەوی قووڵ و بەرزبوونەوەی بەرگریی ئەنسۆلین و هەروەها ڕێگە بۆ تووشبوون بە کێشە دەروونی و مێتابۆلیکەکان خۆش دەکات.باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لانیکەم دوو کاتژمێر پێش خەوتن، شاشەی ئامێرەکان خامۆش کرێن، یان بیخەنە سەر "دۆخی شەو²" یان چاویلکەی تایبەت بە تیشکی شین بەکار بهێندرێ. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەم ڕێکارانە دەتوانن سەرکوتکردنی مێلاتۆنین تا
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست
    5881322Открыть в Telegram
  • Hojan :: زانست

    29 июл., 19:35изменён

    📖 مزگێنی بێ لە هاونیشتمانیانی هۆگری زانست و زانستدۆستان🙂 گەلۆ؛ هەر ئێستا دەتوانن لەسەر نەرمامێری ڕێگا بیسەری پۆدکاستی هۆژان بن و گوێتان بە زایەڵەی زانست بلاوێننەوە و کاتەکانتان بە چرای زانیاریی بڕاوپێکراو ڕوون کەنەوە...لە هەر شوێنێکی ئەو کوردستانە ڕەنگین و ئەو جیهانە بەرینەن‌، جا چ دوورن و چ نزیک، لە نەرمامێری ڕێگا بانگێشتی بیستنی پۆدکاستی هۆژانن...❗️ بۆ دابەزاندنی نەرمامێری ڕێگا لێرە کرتە بکە.📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب📱 لینکد
    Иллюстрация к посту канала Hojan :: زانستИллюстрация к посту канала Hojan :: زانست