gram news
فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی channel avatar

فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

@diyakohashemi

فێرگەیەک بۆ ڕاژەی زمانی کوردی لەلایەن دیاکۆ هاشمی، مامۆستای ڕێنوێنی زمان بۆ وەرگێڕەکان لە سوید

ProjectsFALanguages

3,646subscribers

Open the Channel

Latest posts

  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    12 Sept, 13:03

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    12 Sept, 13:02

    کتێبی "ڕێبەری ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە"، لەلایەن "لیژنەی ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە"وە. وەک ڕێبەر و سەرچاوە بۆ ڕاستکردنەوە و نووسینی هەموو کتێبەکانی قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەم زووانە... #دیاکۆ_هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    6 Sept, 08:12edited

    بەم ڕێنووسە هەم خۆت و هەم ژیریی دەستکردیش فێری ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بکە: https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2026/07/renus_wezaret_diyako.html#دیاکۆ_هاشمی
    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    4 Sept, 06:06

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    4 Sept, 06:06

    هونەری ڕەخنەگرتن؛ هاوسەنگی لەنێوان دەرخستنی کەموکووڕی و بەرزنرخاندنی ماندووبوونلە ناوەندە زانستی و ئەدەبییەکاندا، ڕەخنە بزوێنەری سەرەکیی بەرەوپێشچوونە، بەڵام کاتێک ڕەخنە لە «هەڵسەنگاندنێکی بابەتییانە»وە دەگۆڕێت بۆ «هەوڵێک بۆ دەرخستنی باڵادەستیی ڕەخنەگر»، متمانە و بەهای کارەکان لەکەدار دەبن. هونەری ڕەخنەگرتن تەنیا بینینی خاڵە ڕەشەکان نییە لەسەر لاپەڕەیەکی سپی، بەڵکوو تواناییی خوێندنەوەی کۆی تابلۆکەیە بە هەموو ڕەنگەکان و ئەو ماندووبوونەشەوە کە لەپشت دروستکردنیەوەیەتی.ئاخایۆکیی ڕەخنەگر بەرانبەر هەڵسەنگاندنی بابەتییانە یەکێک لە دیاردە باوەکانی ناو پانتاییی ڕەخنە ئەوەیە کە کەسێک، تەنیا بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت چەندە «وردبین» و «بەئاگایە»، وشەیەک یان هەڵەیەکی بچووک زەق دەکاتەوە و دەیکاتە پێوەری کۆی کارەکە. ئەم جۆرە ڕەخنەگرانە، لەبری ئەوەی بەوردی باس لە لایەنە باشەکان، داهێنانەکان و قەبارەی زانیارییە دروستەکانی ناو بابەتەکە بکەن، بەدوای بچووکترین کەلێندا دەگەڕێن تا نیشانی بدەن کە ئەوان شتێکیان
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    27 Aug, 20:46edited

    ڕێسایەکی زێڕین بۆ ڕێنووسی وشە دووپاتکراوەکان (کەی پێکەوە و کەی بەجیا دەنووسرێن؟)یەکێک لەو بابەتانەی زۆر جار لە کاتی نووسیندا جێگەی پرسیارە، شێوازی نووسینی ئەو وشانەیە کە دووپات دەبنەوە (وەک: زوو زوو یان زووزوو؟ خەت خەت یان خەتخەت؟). بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە، یاسایەکی زمانەوانیی زۆر سادە و ورد هەیە کە پشت بە (ئەرکی وشەکە) لەناو ڕستەدا دەبەستێت.کەی بەجیا دەنووسرێن؟ئەگەر وشە دووپاتکراوەکە وەسفی کارەکە (کردارەکە) بکات؛ واتە ئەرکی (هاوەڵکار) ببینێت، ئەوا دەبێت بەجیا بنووسرێت. لەم کاتەدا وەڵامی پرسیاری (چۆن؟ یان کەی؟) دەداتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی کارێک.١. ئەو خێرا خێرا دەڕوات. (چۆن دەڕوات؟ خێرا خێرا) ٢. شەوبۆ هێدی هێدی دەدوێت. ٣. هێشوو هێشوو ترێی کەندەوە. ٤. بەرە بەرە فێری کارەکە بوو. ٥. زوو زوو سەردانمان دەکات. ٦. جار جار پەیوەندی دەکات.بۆ بەجیا دەنووسرێت؟ چونکە لە دەربڕیندا وەستانێکی زۆر کورت لەنێوانیاندا هەیە.
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 08:23

    forwarded from @diyakohashemi

    دیاریی نەورۆزڕۆژژمێری دیاکۆ زۆر بەئاسانی ڕێکەوتەکان بگۆڕە بۆ ڕێکەوتی کوردی یان پێچەوانەکەی.#دیاکۆ_هاشمیhttps://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2026/03/Rojjimer_Diyako.html
    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:54edited

    (سەرچاوە: ڕۆژئەژمێری تایبەتی کۆمەڵەی ژ. ک. ساڵی ١٣٢٢ / ١٩٤٣-١٩٤٤ی میلادی)
    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:24

    👆👆👆 بەهار: ١. خاکەلێوە، ٢. بانەمەڕ، ٣. جۆزەردان هاوین: ٤. پووشپەڕ، ٥. گەلاوێژ، ٦. خەرمانان پاییز: ٧. ڕەزبەر، ٨. خەزەڵوەر، ٩. سەرماوەز زستان: ١٠. بەفرانبار، ١١. ڕێبەندان، ١٢. ڕەشەمە (سەرچاوە: ڕۆژئەژمێری تایبەتی کۆمەڵەی ژ. ک. ساڵی ١٣٢٢ / ١٩٤٣-١٩٤٤ی میلادی)
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:24

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:24

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:23

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:23

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:22

    ٤. بەڵگەی فەلەکی وەک پاڵپشتیکەر هەرچەندە بەڵگەی فەلەکی بەتەنیا ناتوانێت پێوەری کۆتایی بێت بۆ دیاریکردنی مانگ (چونکە دەرکەوتنی ئەستێرەکان پەیوەستە بە هێڵی پانیی جوگرافی و سەردەمی مێژوویییەوە)، بەڵام وەک پاڵپشتییەک ڕۆڵی خۆی دەبینێت. لە مێژووی شارستانییەکانی ناوچەکەدا (بە تایبەت میسری کۆن)، دەرکەوتنی شەبەنگیی Sirius لە ئاسمانی بەیانیدا لە ناوەڕاستی وەرزی هاویندا ڕووی داوە (نزیکەی ١٩ی تەممووزی ژوولیانی لە هێلیۆپۆلیس). ئەمەش نزیکە لە کاتی دەستپێکردنی مانگی گەلاوێژ (٢٣ی تەممووز). خاڵێکی زۆر گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک Sirius لەگەڵ Canopus (سُهَیل) تێکەڵ بکرێت. گەلاوێژ بریتییە لە Sirius و ئەگەر بەهەڵە بە Canopus بناسرێت، ئەوا بنەمای بەڵگە فەلەکییەکە بەتەواوی تێک دەچێت.ئەنجام کاتێک تەواوی بەڵگەکان بەپێی قەبارە و گرنگیی خۆیان لەپاڵ یەکتر دادەنرێن، ئەنجامەکە جێگەی هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە: ١. لە ڕووی مێژوویییەوە: کۆمەڵەی ژ. ک. و عەبدولڕەحمانی زەبیحی و کۆماری کوردستان ئەم
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:22

    گەلاوێژ پێش خەرمانانە بەڵگە مێژوویی، ڕۆژژمێری، فەرهەنگی و فەلەکییەکان بۆ ڕیزبەندیی مانگەکانی کوردی نووسینی: دیاکۆ هاشمیپێشەکی یەکێک لە بابەتە هەستیار و مشتومڕلێکراوەکان لە بواری ڕۆژژمێری کوردیدا، ڕیزبەندیی دوو مانگی گەلاوێژ و خەرمانانە. هەندێک جار ئەم دوو ناوە بە شێوەیەکی جیاواز ڕیز دەکرێن و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی گومان لەبارەی ئەوەی کامیان مانگی پێنجەمە و کامیان مانگی شەشەم. بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە و یەکلاییکردنەوەی بابەتەکە بە شێوەیەکی زانستی، پێویستە هەرەمی بەڵگەکان لەبەرچاو بگرین؛ واتە سەرەتا پشت بە بەڵگە مێژوویی و دامەزراوەیییەکان ببەستین، پاشان هاوتاکردنی ڕۆژژمێرییەکان و لە کۆتاییشدا پاڵپشتییە زمانەوانی و فەلەکییەکان بخەینە ڕوو. لە کۆی ئەم هەڵسەنگاندنە ئەکادیمییەدا، ئەنجامەکە یەکلاکەرەوەیە: گەلاوێژ مانگی پێنجەمی ڕۆژژمێری کوردییە و خەرمانان مانگی شەشەمە.١. بەڵگەی مێژوویی و دامەزراوەیی: ڕۆژژمێری کۆماری کوردستان بەهێزترین بەڵگە بۆ جێگیربوونی ڕیزبەندیی مانگەکانی ڕۆژژمێری
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    26 Aug, 07:22

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    25 Aug, 09:57

    ‌زانستێکی سەردەمییانە، بە ڕێنووسێکی یەکدەست و بێخەوشەوە هەر نەتەوەیەک بیەوێت لە ڕووی زانستییەوە هەنگاوی گەورە بنێت، دەبێت سەرەتا زمانەکەی لە ناوەندەکانی خوێندندا یەکدەست و پاراو بکات. ئەمڕۆ خۆشحاڵییەکی بێسنوورم هەبوو کاتێک بینیم پەرتووکەکانی پڕۆگرامی نوێی بیرکاری بۆ پۆلەکانی (٤، ٥، ٦)ی بنەڕەتی چاپ کراون و بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) گەیشتوونەتە بەردەستی مامۆستایان و قوتابییانی ئازیزمان. وێڕای دەستخۆشییەکی گەرم لە مامۆستا سەرهەدی هێژا، مامۆستا حەسەن سەرتیپ جاف، مامۆستا ژیار و سەرجەم مامۆستا و بیرکاریزانە دڵسۆزەکانی لیژنەی دانانی ئەم پڕۆگرامە، دەمەوێت تیشک بخەمە سەر لایەنێکی یەکجار گرنگ و شاراوەی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە. جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆ من، کە وەک سەرپەرشت، شانبەشانی هاوکارە دڵسۆزەکانم لە (لیژنەی ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە)، بە شەونخوونی و کارکردنی وردی بەردەوام، توانیمان تەواوی دەقەکانی ئەم پەرتووکانە لە ڕووی ڕێنووسەوە یەکدەست بکەینەوە. ئێمە بڕوامان وایە؛ پەرتووکی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    24 Aug, 22:19

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    24 Aug, 22:19

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
  • فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

    24 Aug, 22:19

    Image from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمیImage from a post by فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی