Latest posts
Erada - ئیرادە
22 Sept, 19:27
🔻 عومەر گوڵپی: مانگانە بڕی (5,000) دینار لە هەر منداڵێک وەردەگرن بەناوی (Gps)ەوە!🔸 ئەمە گیرفان بڕینە بۆ کۆمپانیای حزب، جیهازەکە خۆی بایی (15 هەزار) دینارە!🔸 دەیانەوێت لەمەودوا مانگانە بڕی (5,000) دینار لە هەر منداڵێک وەرگرن بەناوی دانانی (Gps)ەوە لە پاسەکانیان!🔸 ئەمە گیرفان بڕینە بۆ کۆمپانیای حزب، جیهازەکە خۆی بایی (15 هەزار) دینارە، هەموو باوک و دایکێک دەتوانێت خۆی بۆ یەک جار بیکڕێت و بۆ هەمیشە خۆی ئاگاداری منداڵەکەی بێت، ئیتر بۆ هەموو مانگێک (5 هەزار) دینار بە ئێوە بدات؟

Erada - ئیرادە
22 Sept, 19:27
🔻 فاروق مەلا مستەفا: کەسانێک هەن قەرز دەکەن تا منداڵەکانیان بخەنە خوێندنگە ئەهلییەکانەوە ئیرادە: 🔻 فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری دیاری کورد، لە دیدارێکدا ڕەخنەی لە هەندێک لە خوێندنگە ئەهلییەکان و شێوازی پەروەردەی منداڵان گرت و ڕایگەیاند: 🔸 کەسانێک هەن قەرز دەکەن تا منداڵەکانیان بخەنە خوێندنگە ئەهلییەکانەوە، پاشان زۆربەی ئەو منداڵانە کوردی نازانن و بە ئینگلیزی قسە دەکەن، لە کاتێکدا دایک و باوکیان ئینگلیزی نازانن. 🔸 ئەمە چۆن پەروەردەیەکە کە منداڵ و دایک و باوک لە یەکتری تێنەگەن ؟ 🔸 من خۆم چوار منداڵم هەیە، هیچیانم نەخستووەتە خوێندنگەی ئەهلییەوە.

Erada - ئیرادە
22 Sept, 17:49
لەکاتی وتاری ئەردۆغان وەفدی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەچنە دەرەوەErada - ئیرادە
22 Sept, 17:44
ڕەنج پشدەری : 18 گەنجی خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین لە دەریای ئیجە خنکان ... 🔻 ڕەنج پشدەری زانیاری لەسەر ئەو 18 هاوڵاتیەی دەڤەری ڕاپەڕین ئاشکرا دەکات کە لەدەریایی ناوەراست خنکاون..Erada - ئیرادە
22 Sept, 17:44
🔻 وێنەی ئەو گەنجە کوردانەی بەهۆی ژێرئاوکەوتنی یەختێکەوە گیانیان لەدەستدا بڵاو کرایەوە .... 🔻 ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران: ئەو کە خنکاون زۆربەیان خەڵکی دەڤەری ڕانیە و قەڵادزێن#ئیرادەمیدیا🔻ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران:18 کۆچبەری کورد لە دەریای ناوەڕاست و لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا خنکاون، دوای ئەوەی یەختەکەیان لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتبوو.🔴ڕۆژی 5ی ئابی ئەمساڵ، ئەو 18 کۆچبەرە کوردە کە زۆربەیان خەڵکی دەڤەری ڕانیە و قەڵادزێن، لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون، بەڵام لە ڕۆژی 9ی ئابەوە سەرجەم پەیوەندییەکیان لەگەڵ کەسوکاریان پچڕاوە.🔴ڕەنج پشدەری دەشڵێت: دواتر لە ناوەڕاستی هەمان مانگدا کەسوکاریان پەیوەندییان بەو بەوەوە کردووە بۆ سۆراغکردن و بەدواداچوونی چارەنووسیان و دوای بەدواداچوونێکی ورد و سەردانیکردنی ئیتاڵیا و پەیوەندیکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو دورگەی پالێرمۆ و کالابریا، لەوانە نەخۆشخانەکان، زیندانەکان،Erada - ئیرادە
22 Sept, 17:44


Erada - ئیرادە
22 Sept, 17:44
🔻 ئەحمەد شەرع لەکاتی وتارەکەی ئەردۆغان لە کۆبونەوەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدیار سۆشیال میدیاوە !!Erada - ئیرادە
22 Sept, 17:44


Erada - ئیرادە
22 Sept, 17:44
🔻 ئاسۆس هەردی: تا گەندەڵی بەردەوام بێ، هەڵتۆقینی کەناڵی حیزبی و سێبەر بەردەوام دەبێ. ئیرادە 🔻 نوسەر و ڕۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی لە پەیجی خۆی لە نوسینێکدا بەناوی « میدیای ئێمەو میدیای ئەوان »دەنوسێت:🔸 رۆژی هەینی دۆناڵد ترامپ رایگەیاند چیتر رێگە نادات کەناڵەکانی (سی ئێن ئێن، پۆلیتیکۆ، ئێم ئێس ناو) بێنە ناو کۆشکی سپی و رووماڵی هەواڵەکانی سەرۆکایەتی بکەن، بە بیانووی ئەوەی گوایە هەواڵی درۆ سەبارەت بە ترامپ و تیمەکەی بڵاودەکەنەوە. رۆژی شەممەیش رێگە بە رۆژنامەنووسەکانیان نەدرا بچنە ناو کۆشکی سپی. لە کاردانەوەی بڕیارەکەی ترامپدا ئەو سێ کەناڵە داوایەکی یاساییان دژی ئیدارەی ترامپ تۆمارکرد، بە تۆمەتی پێشێلکردنی ئازادی رادەربڕین، کە بەپێی هەمواری یەکەمی دەستووری ئەمەریکی پارێزبەندیی لەسەرەو هیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە سنوورداری بکات. دوێنێش (دوو شەممە ٢١ی ئەیلوول) پێنج تۆڕی هەواڵی گەورەی ئەمەریکا رایانگەیاند وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بڕیارەکەی ترامپ بایکۆتی رووماڵی هەواڵەکانی کۆشکی سپی دەکەن.Erada - ئیرادە
22 Sept, 13:58
🔻 دوای خۆپیشاندانە دەمودەستەکەی پێنجوێنیەکان، سەرجەم گیراوانی خۆپیشاندانەکەی ئەو شارە ئازادکران ....

Erada - ئیرادە
22 Sept, 12:59
ئهو ماوهیهى كه دهوڵهتى ماد ڕوخاوه تا ئێستا نهیتوانیوه ببێتهوه یهك جهسته ، پێچهوانهى عهرهب كه پرش و بڵاون ، بهڵام یهكجهستهیان ههیه ، تورك كه له چهنیدن شوێنن، بهڵام یهك جهستهیان ههیه ، كورد تهنانهت له نێو یهك ناوچهشدا كه چهند هۆزو خێڵى نزیك له یهكتر دهژین ناتوانن یهك جهستهیان ههبێت، خهتاكه به تهنێ له سهلاحهدینى ئهیوبیدا نیه، خهتاكه له ئاوهزى گشته كوردو دروستنهبوونى كۆكهرهوهدایه .Erada - ئیرادە
22 Sept, 12:59
🔻 ئایا سهلاحهدین، ڕاوێژکار و دەورەبەر وشێركۆى مامى و ئهوانى تر، یان كهس نهبوو پێى بڵێت چونه مێژوى ڕاستى ئهوهیه خهلافهتێكى كوردى ڕابگهیهنى، وهك ئهمهوى و عهباسیهكان تهمهندارو بهردهوام بێت ؟ گۆشەی سێ شەممان "لەتیف فاتیح فەرەج" بۆ ئیرادەی دەنوسێت 🔻 - 7 🔻 سهلاحهدینى ئهیوبى نزیكهى ههموو جیهانى ئیسلامى به دهستهوه بوو ، هیچ لهمپهرێك نهبوو له بهردهمیدا تا ئهویش وهك عوسمانیهكان خهلافهتێكى ئیسلامى كوردى ڕابگهیهنێت عوسمانیهكان دواى ئهو هاتن و ئهوهیان كرد، خهلافهتێكى ئیسلامى به بۆن و بهرامهو ڕهنگ و ڕوى توركى ، ئایه ڕاوێژكارو دهورو بهره كوردهكهى سهلاحهدین شێركۆى مامى و ئهوانى تركهس نهبوو پێى بڵێت چونه مێژوى ڕاستى ئهوهیه خهلافهتێكى كوردى ڕابگهیهنى و وهك ئهمهوى و عهباسیهكان تهمهندارو بهردهوام بێت ، دهوڵهتى ئهیوبى ههرگیز نهبووه خهلافهتى ئیسلامى كوردى ، وهك خهلافهتى كوردى ئهیوبى، ئهم كێماسیه لهErada - ئیرادە
22 Sept, 12:59


Erada - ئیرادە
22 Sept, 10:09
🔻 حەسەن جودی : هەزاران فیلمی ساختە بەتێچووی ملیاران دۆلار خەرج بکەن، ناتوانن ئەو دیمەنە چەند چرکەییەی رۆژنامەوانی هێژا (بەرفین) لە زیهنی دەیان ملیۆن مرۆڤ بسڕنەوە . Erada - ئیرادە 🔻 نوسەر و شرۆڤەکار حەسەن جودی لە پێگەی خۆی لە فەیسبوک : 🔻 فیلمی ساختە و پاڵەوانی ساختە 🔸 هەزاران فیلمی ساختە بەتێچووی ملیاران دۆلار خەرج بکەن، ناتوانن مێژووی بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەریلاکانی ئازادی، بەتایبەتی گەریلا و شەڕڤانانی ژن، بشێوێنن، ناتوانن خیانەت بە وڵاتپارێزی، راکردن بە بەرخۆدان بگۆڕنەوە. تەنانەت ناتوانن ئەو دیمەنە چەند چرکەییەی رۆژنامەوانی هێژا (بەرفین) لە زیهنی دەیان ملیۆن مرۆڤ بسڕنەوە کە لەهەڵاتووەکانی دەپرسی؛ + چما دڕەڤن؟ چما؟ -ئەم نەشێن بەرسڤێ بدەین...!! 🔸 بەداخەوە، تا ئێستا لەسەر داگیرکردن و پاشان رزگارکردنی شەنگال چەند رۆمانێکم خوێندۆتەوە و چەند فیلمێکیشم بینیوە، هەر هەموویان مێژووی رووداوەکانیان چەواشەکردووە. چەواشەکردنی مێژوو، بە هەزاران فیلم و رۆمان و جۆرە نووسینەکانی دیکە، مەیسەر نابێت.Erada - ئیرادە
22 Sept, 10:08


Erada - ئیرادە
22 Sept, 09:40
https://erada.media/news.aspx?id=7421&mapid=6erada.mediaڕەتکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنجوێن؛ هێزێک خێمەی سوتاند و دەیان خۆپیشاندەری دەستگیرکردئیرادە میدیاErada - ئیرادە
22 Sept, 09:17
🔻 تۆڕی هاوپەیمانی 19:سەركۆنەی هێرشكردنە سەر خێوەتی خۆپیشاندەرانی قەزای پێنجوێن دەكەین ئیرادە 🔻 تۆڕی هاوپەیمانی 19 لەبارەی گرژیەکانی قەزای پێنجوێن بەیانێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە:🔸 بە زەبرزەنگ بڵاوە به خۆپیشاندانێكی ئاشتیخوازانە دەكرێ 🔻 سلێمانی، 22ی ئەیلوولی2026: تۆڕی هاوپەیمانی 19 سەركۆنەی هێرشكردنە سەر خێوەتی خۆپیشاندەرانی قەزای پێنجوێن دەكات و داوا دەكات دەستگیركراوان ئازاد بكرێن و لایەنی پەیوەندیدار روونكردنەوە لەسەر ئەم پێشێلكاریانە بدات.🔸 سێ رۆژە كۆمەڵێك هاوڵاتیی قەزای پێنجوێن (96 كم باكوری رۆژهەڵاتی سلێمانی ) بە هۆی ناڕەزاییان بەرانبەر نرخی كارەبا لەسەر شەقامی ملەكەوە گردبوونەوە و خێوەتیان هەڵدا، لە ماوەی چالاكییەكەیاندا بە شەو و رۆژ سەدان هاوڵاتی كە زۆربەیان گەنج بوون سەردانیان دەكردن و چالاكی هونەریان پێشكەش دەكرد.🔸 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 22ی ئەیلوول 2026، هێزێكی ئەمنی لە سێ لاوە، لە شەقامی سەیدسادق، باشماخ و ملەكەوەوە گەمارۆی خۆپیشاندەرانیان دا و بە زەبری هێزErada - ئیرادە
22 Sept, 09:17


Erada - ئیرادە
22 Sept, 08:50
سوپای عێراق دەرگا بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورسییە خاڵییەکان و نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی بڕیارە لە ڕێگەی ناوەندەکانی خۆبەخشییەوە 30 هەزار کەس وەک سەرباز لە ڕیزەکانی سوپای عێراقدا دابمەزرێنرێن ڕێژەی کورد لە ناو ڕیزەکانی سوپای عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ڕێنماییە فەرمییەکانی پەیوەست بە دامەزراندن بڵاو بکرێنەوە https://erada.media/news.aspx?id=7420&mapid=6erada.mediaدوای دابەزینی بۆ 1.5%؛ سوپای عێراق دەرگا بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوەئیرادە میدیاErada - ئیرادە
22 Sept, 08:29
🔻 غـازی فیصـل سـیان :بەڵام تو برایەتیمان ئەوە یەکگرتنەوەیە ؟! 🔻 من پێشمەرگەی یەکێتیمە هێزەکانی پارتی ڕێگەم نادەن بچمە سەر شاخی قەرەچوغ Erada - ئیرادە 🔻 غـازی فیصـل سـیان فەرماندەی یەکێتی لە قەرەچوغ دەنوسێت: یەکگرتنەوەی یەکەی ( 70 و 80 ) پێش ئەوەی کوردایەتیمان بەسەردا بفرۆشنەوە ! 🔸 بەخوێنەرانی بەڕێزو هەڤاڵانی ( هەردوو یەکەی ) ڕادەگەیەنم لەگەورەوە تابچوکی کوردستان ئاواتمان یەکگرتنەوەی هەردوو زۆنی سەوزو زەردو هەمووحزبەکان و هەموو وەزارەتەکان و هەموو سەرکردەکان و داروبەردی کوردستانە چونکە هێز لە یەکگرتویماندایە نەک تەنها ئەم دوو یەکەیە ، هەرچی کارەساتی بەسەر گەلەکەمان هاتوە لەئەنجامی ناتەبایی حزبە کوردستانیەکان بەگشتی و پارتی و یەکێتی بوە بەتایبەتی ! 🔸 بەڵام تو برایەتیمان ئەوە یەکگرتنەوەیە ؟! من پێشمەرگەی یەکێتیمە هێزەکانی پارتی ڕێگەم نادەن بچمە سەر شاخی قەرەچوغ بۆ شەڕی (داعش ) ! کە لەشاخی قەرەچوغ واتەڕاتێن دەکەن و ئەم شاخە موڵکی باب و باپیرانی ئێمەو خەڵکی ناوچەکەیە ، بەڕێزان جەنابی
Related Channels
Other channels in the same section of the catalogue.