Latest posts

Kobas کۆباس
22 Sept, 11:59
ڕەنج پشدەری، چالاکڤانی بواری کۆچبەران ڕایگەیاند، ژمارەیەک گەنج لە کاتی پەڕینەوەیان لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا، لە دەریای نێوەڕاستدا بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە و سەرجەمیان خنکاون.
Kobas کۆباس
22 Sept, 10:16
https://www.facebook.com/share/r/1GJpeBi9fw/
Kobas کۆباس
22 Sept, 10:04
ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ بڵاویکردەوە، ئێران پرۆژەیەکی پەسەندکراوی لەلایەن ڕێبەری باڵا و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییەوە پێشکەشی ئەمریکا کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، و لە بەرامبەر کەمکردنەوەی فشارە سەربازییەکانی ئەمریکادا، تاران ئامادەیە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا گەرووی هورمز بکاتەوە و کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکیش بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر بەکاربهێنێت.
Kobas کۆباس
22 Sept, 07:27
دوای بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری نەجران، بەرگریی شارستانیی سعوودیە هۆشداری لە ئەگەری هێرشی چاوەڕوانکراو دەدات.
Kobas کۆباس
22 Sept, 06:30
سوپای ئێران دەستیکرد بە هەڵوەشاندنەوە و کۆپیکردنەوەی ئەو ژێردەریاییە سیخوڕییەی ئەمریکا کە لە گەرووی هورمز دەستی بەسەردا گرتبوو. سەردار محێبی، وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند؛ ژێردەریاییەکە تەکنەلۆژیایەکی زۆر باڵای تێدایە و دوای دروستکردنەوەی، دەخرێتە خزمەتی سوپای وڵاتەکەیەوە. ئەم کەرەستە پێشکەوتووەی واشنتن لە دوورەوە ئاراستە دەکرا و بۆ ئەرکی هەواڵگری بەکاردەهات.
Kobas کۆباس
21 Sept, 12:14
وەزارەتی پەروەردەی حوكمەتی هەرێمی كوردستان لە گشتاندنێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی كردووە رایگەیاند، بەپێی بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت، لە ساڵی خوێندنی (2027-2028) بەدواوە سیستەمی پەڕینەوە (عبور) بۆ سەرجەم پەیمانگاكان هەڵدەوەشێنرێتەوە. هاوكات بڕیاری دەرچوون لە یەك بابەت بە (40) نمرە و زیاتر بۆ پۆلەكانی (4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی) رادەگیرێت و لەو ڕێكەوتە بەدواوە پێویستە خوێندكاران سەرجەم بابەتەكان بە نمرەی (50) و بەسەرەوە تێپەڕێنن پاش سوودمەندبوون لە (5) نمرەی بڕیار.
Kobas کۆباس
21 Sept, 09:09
لە هەڵوێستێکی پڕ لە ڕێزدا، بەڕێوەبەرێک لە جیاتی خۆی لێدانی یەکەم زەنگی ساڵی نوێی دا بە دەست کارگوزارەکەی و بە خوێندکارانی وت: «ئەمە بەڕێزترینی ناومانە».
Kobas کۆباس
21 Sept, 08:23
وەزیری پێشمەرگە: کاک بافڵ و کاک مەسعود پشتیوانی گەورەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بوون
Kobas کۆباس
21 Sept, 07:20
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەی لەبارەی دەنگۆی بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت بۆ 4 ملیۆن بەرمیل دا و ڕایگەیاند، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە لە مانگی ئەیلوولدا نزیکەی 2.6 ملیۆن بەرمیلە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بازدانە کاتییە بەهۆی کۆبوونەوەی هەناردەی نەوتی "گەیارە" لە دەرەوەی گەرووی هورمز و چەند تانکەرێکی تری بەندەرەکانی باشوورو باکوور بووە لە یەک کاتدا.
Kobas کۆباس
21 Sept, 07:04
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پیک ئاب بەهۆی تەقینی تایەی دواوەی .
Kobas کۆباس
21 Sept, 06:57
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بە تەواوی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا ئامادەن، و لە ئەگەری قەیرانێکی درێژخایەندا، چەک و پێگەی نوێ بەکاردەهێنن و جوگرافیای شەڕ دەگۆڕن.
Kobas کۆباس
20 Sept, 11:53
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕگەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی رۆژانە لە رەشنووسی بودجەدا جێگیرکرا.
Kobas کۆباس
20 Sept, 11:08
لە هەوڵی گۆڕینی کیسە و پێداویستی نایلۆنداین
Kobas کۆباس
20 Sept, 11:07
گەنجێکی خەڵکی شاری ڕانیە بە ناوی (شڤان ئیسماعیل) لە وڵاتی فەرەنسا کۆچی دوایی کرد و لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی شاری لیلی ئەو وڵاتەیە. بە وتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو نەخۆشییەکی دەگمەنی هەبووە و ماوەی ١٠ ڕۆژ بووە لە بێهۆشیدا ژیاوە، تاوەکو شەوی ڕابردوو دڵی لە لێدان وەستاوە و گیانی لەدەستداوە.
Kobas کۆباس
20 Sept, 09:53
حەزدەکەم ببم بە دژەتیرۆر و دۆج چاڵنجەریش بکڕم
Kobas کۆباس
20 Sept, 08:37
بزانە بۆچی وادەڵێت؟
Kobas کۆباس
20 Sept, 08:11
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و نەبوونی پشکی پاڵپشتیکراو، کرێی مانگانەی گواستنەوەی خوێندکارانی لە سلێمانی بە بڕی 5 بۆ 10 هەزار دینار زیادیکرد. بەرامبەر بەمە، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەدواداچوونی مەیدانی دەستیپێکردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخێکی فەرمی و جێگیر بۆ سەرجەم هێڵەکان دیاری دەکرێت. جێی باسە لە سلێمانی زیاتر لە 430 هەزار خوێندکار هەن و پرۆسەی هاتوچۆیان لە ڕێگەی زیاتر لە 2 هەزار پاسەوە بەڕێوەدەچێت.
Kobas کۆباس
19 Sept, 11:47
وەزارەتی بەرگریی سووریا دەڵێت، لە تەقینەوەکەی دوێنێی پێگەیەکی سوپا لە ناوچەی عەیاشی دێرەزوور 11 کەس کوژراون
Kobas کۆباس
19 Sept, 08:57
نرخی دۆلار فڕی و دینار داڕما، تا دێت نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە و ئێستا لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی 100 دۆلار بەرامبەر بە 160هەزار و 50دینارە ..
Kobas کۆباس
19 Sept, 07:04
بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە سەرجەم وێستگەکانی سلێمانی کرایە سیستمی تاک و جووت؛ بەجۆرێک ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلە ژمارە تاکەکان و سبەینێش ژمارە جووتەکان دەتوانن بەنزین وەربگرن.
Followers write to the bot, you answer by reply, your account stays hidden. Created in one tap.
How it works →Related Channels
Other channels in the same section of the catalogue.
