Latest posts

Kurdînûs
23 Sept, 11:06
ڕۆڵەکەم، خوێندن؛ بخوێنە مەکتەبە دەرمانی کورد تێگەیشتن مەرهەم بۆ زامی بێسامانی کورد «قانع»دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و پەروەردە لە مامۆستایان و خوێندکارانی کوردستان پیرۆز بێ. @Kurdinus


Kurdînûs
23 Sept, 07:13
تکایە بە هەر شێوە بۆتان دەگونجێ بڵاویان بکەنەوە 🙏
Kurdînûs
23 Sept, 07:13
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ١١). ➿ @Kurdinus
Kurdînûs
23 Sept, 07:12
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ١٠). ➿ @Kurdinus
Kurdînûs
23 Sept, 07:12
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٩). ➿ @Kurdinus
Kurdînûs
23 Sept, 07:12
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٨). ➿ @Kurdinus
Kurdînûs
23 Sept, 07:12
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٧). ➿ @Kurdinus
Kurdînûs
23 Sept, 07:12
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٦). ➿ @Kurdinus
Kurdînûs
22 Sept, 12:33
گوڵە سوورەکەی چیای کوردستان پێشکەش تۆی ئەکەم ڕۆح و دڵ و گیان @Kurdinus
Kurdînûs
22 Sept, 05:56
لەم جیهانەدا نە بەختەوەری هەیە و نە بەدبەختی؛ تەنیا هەڵسەنگاندنی دۆخێکە بەرانبەر دۆخێکی دی. تەنیا ئەو کەسەی ئەوپەڕی چارەڕەشیی چێژتبێ، دەتوانێ هەست بەوپەڕی کامەرانی بکا. ماکسیمیلیان! دەبێ ئارەزووی مەرگت کردبێ تا بزانی ژیان چەندە خۆشە! کەواتە ئازیزەکانم، بژین و دڵشاد بن و بزانن سەرجەم ژیریی مرۆڤ لە دوو وشەدا خولاسە دەبێتەوە: سەبرت بێ و هیوادار به! @Kurdinus «کۆنتی مۆنتکریستۆ - ئەلێکساندر دوما»
Kurdînûs
19 Sept, 18:23edited
به زۆر نییە! خۆشەویستی ئاڵا نییە دروستی کەم یا تابلۆیەک بیکڕمەوە... @Kurdinus «شێرکۆ بێکەس»


Kurdînûs
18 Sept, 06:37
جه بێکەسیی وێم تۆم کەردەن وە کەس نە بە کەس شیای، نە بە نیمە کەس @Kurdinus «مەولەوی»


Kurdînûs
14 Sept, 18:57
م ئەو شەوە تا وەر سوو گیرستم وە خوەم وتم ت هایدە کوو، گیرستم @Kurdinus
Kurdînûs
13 Sept, 06:47edited
چ خۆشە دۆزینەوەی ڕۆحێک کە لە جەرگەی تۆفانەکاندا هانای بۆ بەری؛ پەناگەیەکی گەرم و ئەرخەیان کە سەرنجام بە ئاسوودەیی هەناسەی تێدا هەڵکێشی. گەشانەوە لەو پەیکەرەدا، ڕوانین لە جیهان بە چاوانی ئەو، لەئامێزگرتنی جوانییە کاتییەکان ژیان بە هەستەکانی ئەو، چێژکردنی شکۆی ژیان بە دڵی ئەو، تەنانەت لەگەڵ ئەودا ڕەنج بردن! ئاخ... تەنانەت ڕەنجیش شادییە، مادام پێکەوە بین... @Kurdinus «ڕۆمەن ڕۆلان - ژان کریستۆف»
Kurdînûs
12 Sept, 11:41
بێوەفایی یار دڵمی تەنیوە ڕووناکیی لە دڵی من هەڵچنیوە مەلی ئاواتم خۆشیی نەدیوە لە هەوارگەی دڵ دانەبەزیوە
Kurdînûs
7 Sept, 09:47edited
#پادکەست نامەیەک لە سەرۆکهۆزی سوورپێستەکانەوە بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا وەرگێڕ: ناسر حیسامی خوێندنەوە: مێهرداد تەجەددود ژەنیاری مۆسیقا و ڕێکخستنی دەنگ: ژوان مەحموودی ➿ @Kurdinus
Kurdînûs
5 Sept, 20:53
ماهی من ڕۆژێ لە ڕوو لادا نیقاب شەو مەگەر هەڵبێ لە شەرمان ئافتابلێوی هەر هاتە قسە، ڕۆحم چووە بۆ سوئالی ئەو، بەڵێ ڕۆحە جەوابئەزیەتم کەمتر دەدا، دا ڕۆژی حەشر زۆری ڕانەگرن لەگەڵ من بۆ حیسابڕامە حەتتا بۆ سەگێکی وەک ڕەقیب ئەو جەنابە هەر لە منیە ئیجتیناب ➿ @Kurdinus «مەحوی»


Kurdînûs
4 Sept, 12:08edited
دوور لە تــۆ ئیدی مەپرسە قوربان حـاڵی نــالـی، کە نە مرد و نە ژیـا! ➿ @Kurdinus «نالی»


Kurdînûs
1 Sept, 11:59
تا بمێنم پەرژینی مەندی دەشکێنم لە نێو کەلاوەی ماوەدا لە هەرێمی ئاژاوەدا شەتڵە تیشک و نەمامی مەحاڵ دەچێنمتا بمێنم ڕۆح به جۆلانەی برووسکە ڕادەژێنم ➿ @Kurdinus «ڕەفیق سابیر»


Kurdînûs
31 Aug, 18:00
نییە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی منبەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادیی مەلانی دا لە نێو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی منلە گوڵزارێ ورینگەی بلبلی سەرمەست و شەیدا دێ بەڵام نایە جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی منلە سەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ ئەگەرچی تێگەیشتم چاوەکەم خاوە خەیاڵی منئەرێ ئەی ئاسکی ناسک هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟ ئەرێ پیرۆزەکەی خۆشفەڕ هەتا کەی نایە ماڵی من؟گوتت بۆت دێمە جێژوانێ، هەزار سوێندت بە شاڵم خوارد لە ئاهی ئاشقانەی من بترسە، نەک لە شاڵی منکە ماڵت بێ، کەماڵت بۆ چییە لەم شارە وێرانە کە ماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من

Related Channels
Other channels in the same section of the catalogue.
