Latest posts

Kurdish Book House
11 Jun 2023, 17:05edited
📘ڕانانی فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی لە نووسینی دوکتۆر بەختیار سەجادی✍ #جەعفەر_قارەمانی▫️پوختە▫️بەردەوام پێشکەوتنی زانست هۆی سەرهەڵدانی وشە و زاراوەی نوێیە، بۆیە پێشەنگەکانی هەر لقێکی زانستی سەرەتا بنەمای زاراوەکانی پسپۆڕانە دادەڕێژن، بۆ ئەوەی بتوانن ڕەوشی تێگەیشتن و تێگەیاندنی زانستەکان دیاری بکەن. باشترین و خێراترین مێتۆد بۆ زانیاری لەسەر هاوتادۆزی زاراوەکان، خوێندنەوەی فەرهەنگی پسپۆڕانەیە.▫️بابەتی ئەو وتارە ڕانانی فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی لە نووسینی بەختیار سەجادی-یە کە ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن ماڵی وەفایی بڵاوکراوەتەوە. تایبەتمەندیی سەرەکیی زاراوەکانی ئەو فەرهەنگە ئەوەیە بەپێی پێکهاتەی زمانی کوردی داڕێژراون، بۆیە کارتێکەرییان لەسەر پەرەسەندن و هەڵچوونی ڕەخنەی ئەدەبیی کوردیدا، بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە. دیارترین ئەنجامی نووسینی ئەو فەرهەنگە، سڕینەوەی زاراوەی زەوقی و کەمکردنەوەی سەرلێشێواویی توێژەرانی زمانی کوردی لە هەڵبژاردنی زاراوەی ڕەخنەییە.▫️نووسینی فەرهەنگ، بەتایبەت فەرهەنگی45,000Open in Telegram
Kurdish Book House
24 May 2023, 18:46edited
📘کتێبی«بووتیقای گێڕانەوە؛ گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی» بەرهەمی کاوان محەمەدپوور بڵاوکرایەوە✍دوکتۆر #محەمەد_ڕەحیم_ئەحمەدی▫️کتێبی «بووتیقای گێڕانەوە» له چەندین بەش پێکهاتووه. هێندێک چەمکی بنەڕەتیی گێڕانەوە و ڕۆمان وەک کەسایەتی، ڕوانگه(ناوەندی کردن)، پێکهاته، وەگێڕ و زەمەن(کات) تێیدا خراونەته بەر باس. نووسەر هەوڵی داوه له زۆر شوێندا، له لێکدانەوەی بیردۆزانەی چەمکەکان تێپەڕێ و لەسەر هێندێک دەقی کوردی تاقییان بکاتەوه. بەشی کۆتایی کتێبەکە تەرخانکراە به مێتافیکشن و ڕۆمانی پۆستمۆدێرن.▫️یەکێک له خاڵه گرینگەکانی ئەم کتێبە ڕوانینی ڕەخنەگرانەی نووسەرە بۆ چەمکەکان و هەروەها واتا و هاوتای ئەم چەمکانە لە زمانی کوردیدا. گەنگەشەکردن و باس و خواس لەسەر ئەم چەمکانە و دڕدۆنگی دەربڕین شتێکی ئاساییه، چون کاتێک زانستێک یان بوارێکی زانستیی نوێ دەچێته وڵاتێک، تێرمینۆلۆژی و زاراوەگەلی تایبەت بەخۆی دەگەڵه. له ڕاستیدا سەقامگیر بوون و وەرگیرانیان دەگەڕیتەوه سەر بەکارهێنان و خستنه بەر باسی ئەو کەرەسته و33,100Open in Telegram
Kurdish Book House
24 May 2023, 07:30
💫 گەمەی گرێدان و دۆزینەوە لە چیرۆكی"دیجلە بۆنی مەنسووری لێ دێت"✍ #عەلی_شێخ_عومەر▫️بەزاندنی ڕایڵەكانی لەبیرچوونەوە، یەكێكە لە خەسڵەتە گرنگەكانی چیرۆك، لە هزر و یادەوەریدا گوتاری مانەوە جێگیر دەكات، لەپاش پڕۆسەی خوێندنەوە پرسیاری گونجاو فۆرمۆڵە دەكات، خوێنەر بە ئاڕاستەیەكدا دەبات، كە ئەوەی دەیخوێنێتەوە جیهانێكی ڕاستەقینەی ڕیالیستە، بێ لەكە و گومانە، بەڕاستی ڕوویداوە، بەشێوەیەك وەرگر لەگەڵ كارەكتەری نێو ڕووداوی چیرۆكەكەدا ئەكتیڤە، دەژیت، هەناسە دەدات، بەمەش دەرخەری دەستڕەنگینی، لێهاتووی چیرۆكنووس ئاشكرا دەكات، بێ زۆر لەخۆكردن، پێداگری لە ڕێگای گەشە و نماكردنی ڕەوتی رووداوەكاندا، هارمۆنیەتی ڕەگەزەكانی چیرۆك، لەسەرخۆ چنینی سیحری گێرانەوە دەردەخات، لە ناوكۆی دەقدا، بە تەكنیكی گواستنەوە، ڕووماڵ كردنی داكەوتێكی خەیاڵ ئامێزی فانتازی، گەمەكردن بە ماناكانی زمان بەرجەستە دەكات، ئەویش لە پیادەكردنی ئەوەوە دێ، سیمای خەیاڵگەر لەنێو چوارچێوەیەكی تۆكمەدا، لەنێو خود و دەرەوەدا، دەتوانێ ڕیاڵ21,400Open in Telegram
Kurdish Book House
23 May 2023, 16:30edited
📘کتێبی «ڕەچەڵەکناسیی ئەنفال» نوێترین بەرهەمی مەنسوور تەیفووری بڵاوکرایەوە📚ناسنامەی کتێب: «ڕەچەڵەکناسیی ئەنفال»، #مەنسوور_تەیفووری، ناوەندی #غەزەلنووس، سلێمانی ۲۰۲۳.▫️ئەم کتێبە، کورتکراوەی دوو بەشی نامەی دوکتۆرای «مەنسوور تەیفووری»یە کە مانگی یازدەی ۲۰۲۱ لە زانکۆی پاریس -ڤەن_سین بە ناونیشانی ڕەچەڵەکناسیی ئابووریی سیاسی لە ئیسلامدا: خەلافەت و ئاوارتەکەی، لە بەشی فەلسەفە و لۆژیکە هاوچەرخەکانی واتا پێشکەش کراوە. لە دڕێژەدا بۆ زانیاری زێدەتری خوێنەرانی هێژا لەسەر ناواخنی ئەو کتێبە، چەند پاژێک لە بەشی پێشەکی ئەو بەرهەمە بڵاودەکەینەوە.▫️«ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بەشی یەکەمیدا بریتی دەبێت لە هەڵگرتنەوەی ڕەچەڵەکی مێژوویی تۆمارکرانی دنیایی وەک «خەڵات»ێکی خودایی لە ئیسلامدا. ئەم ڕەچەڵەکناسییە، لە ڕێگەی هەڵگرتنەوەی ڕەچەڵەکی ئەنفالەوە وەک یەکەم دەرکەوتەی زێدەبەها لە ئیسلامدا و تۆمارکرانی لە شەریعەتی دوایین ئایینی تاکخوداییدا، هەوڵێک دەبێت بۆ ڕەچەڵەکناسیی وشەی ئەنفال و چۆنێتیی بونیادڕێژیی مێژوویی20,400Open in Telegram
Kurdish Book House
25 Apr 2023, 20:31edited
💫خانه کتاب کُردی رتبه نخست پایگاههای خبری استان کردستان را کسب کرد▫️به گزارش روابط عمومی معاونت امور مطبوعاتی و اطلاعرسانی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی، کمیته رتبهبندی پایگاههای خبری، روز سهشنبه ۵ اردیبهشت ۱٤۰۲، نتایج پنجمین دورە سراسری رتبهبندی پایگاههای خبری را اعلام کرد، کە مطابق فهرست منتشر شده پایگاه خبری تحلیلی خانە کتاب کُردی جایگاه نخست پایگاههای خبری استان کردستان را کسب کرد.▫️ رتبهبندی پایگاههای خبری کە بهمنظور ایجاد رقابت سالم و حرفهای و تشخیص جایگاه واقعی هر پایگاه خبری و با هدف ارتقای سطح کیفی رسانههای کشور انجام میشود، در دورە پنجم بر مبنای ارزیابی دقیق و راستیآزمایی پایگاههای خبری در دو کمیتە کارشناسی و داوری برای دامنه زمانی مهر ۱٤۰۰ تا پایان شهریور ۱٤۰۱ انجام شده است.▫️در ترکیب کمیته داوری دورە پنجم رتبهبندی پایگاههای خبری آقایان بیژن مقدم، محمدصادق عرب، حبیبالله عباسی، محمد کریمی و محمد لسانی حضور داشتهاند.▫️خانە کتاب کُردی در رقابتهای این16,700Open in Telegram
Kurdish Book House
21 Apr 2023, 14:58edited
📘کتاب «تاریخ ادبیات کُردی؛ ازجنگ اول جهانی تا سال ۱۹۷۰» منتشر شد📚شناسنامه کتاب: «تاریخ ادبیات کُردی؛ از جنگ اول جهانی تا سال ۱۹۷۰»، دکتر #جمال_احمدی، نشر #گوتار، سقز ۱۴۰۲.▫️این اثر در چهار فصل تدوین شده است. در فصل اوّل به وضع سیاسی و اجتماعی کردستان پس از جنگ اوّل جهانی پرداخته شده است. سعی شده تصویری مختصر از وقایع سیاسی و اجتماعی کردها در این دوران نگاشته شود. به همین منظور از #احمد_خانی و اندیشههای او شروع شد و با بدرخانها و مبارزات آنها ادامه پیدا میکند تا به بارزانیها و سایر جنبشهای ملی- مذهبی کردی میرسد. فصل دوم نیز به ادامۀ شعر کلاسیک کردی پرداخته است. در این فصل مهمترین چهرههای شاعران پیرو کلاسیسیسم کردی به همراه نقد و بررسی مختصر اشعار آنان آمده است. در فصل سوم نیز به نئوکلاسیکها پرداخته است. در این فصل نیز مهمترین چهرهها در این سبک بررسی شدهاند. در فصل بعدی نیز به نوپردازان اشاره شده است و چهرهها را به همراه شعرشان کاویده است.▫️این مجلد از جنگ اوّل جهانی تا سال16,300Open in Telegram
Kurdish Book House
13 Apr 2023, 17:30edited
📘کتێبی «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان» بەرهەمی دوکتۆر عادڵ محەمەدی بڵاوکرایەوە📚ناسنامەی کتێب: «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان»، دوکتۆر #عادڵ_محەمەدی، دەزگای چاپەمەنی «49books»، #سوید، ۲۰۲۳.▫️لەم ساڵانەی دواییدا، لەگەڵ پەرەسەندنی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بیر و بۆچوونە نازانستییەکان سەبارەت بە زمان و زمانناسی لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانەوە چڕتر بووەتەوە. بێگومان ئەمە بەو واتایە نییە کە لە ڕابردوودا ئەم بیر و بۆچوونە نازانستییانە نەبووە؛ بەڵام ئەمڕۆ پێداویستییەکانی چاپەمەنی بۆ هەمووان لە لایەک و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەکی ترەوە، دەستڕاگەیشتن بە بابەتی هەڵە و زانیارییە ناڕاستەکان سەبارەت بە زمان ئاسانتر دەکەنەوە. هەر بۆیە کاتێک ئەم بیرۆکە هەڵە و بۆچوونە نازانستییانەم سەبارەت بە زمان دەبیست و دەخوێندەوە، بەپێویستم زانی لە کتێبێکدا بە ئارگیومێنت و بەڵگاندنێکی زانستییەوە وەڵامی ئەم بیر و بۆچوونانە بدەمەوە و بە شێوەیەکی داتاتەوەرانە بابەتەکان شرۆڤە و شیکاری18,000Open in Telegram
Kurdish Book House
8 Apr 2023, 17:51edited
📘گێژاو: زاڵیی گوتن و تارمایی نیشاندان✍دوکتۆر #هاشم_ئەحمەدزادە▫️گێژاو، نوێترین ڕۆمانی #فەڕۆخ_نێعمەتپوورە کە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن ناوەندی ٤٩ کتێبەوە لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو بووەتەوە. ڕۆمانەکە بە پلەی یەکەم گێڕانەوەی بەسەرهاتی کوڕێکە بە ناوی بێزار کە لە زمانی خۆیەوە سەربووردەی خۆی بە نەفەسێکی دوورودرێژ و بە وردەکارییەکی زۆرەوە بۆ نووسەرێک دەگێڕێتەوە کە لە پشت پەنجەرەی ماڵەکەی خۆی دادەنیشێت و جگەرە دەکێشێت و سەیری دەرەوە دەکات. بێزار لە بەشی یەکەم لە ٢٢ بەشەکەی ڕۆمانەکەدا باس لەمە دەکات کە چۆن دەچێتە لای نووسەرەکە و لە سێ دانیشتنی بەیانی تا ئێوارەدا سەربووردەی خۆی بۆ کابرای نووسەر دەگێڕێتەوە و پێی وایە ئەم بەسەرهاتە دواجار لە لایەن نووسەرەوە گۆڕانکاریی بەسەر دادێت و هەر بۆیەشە بەدڵناییەوە دەڵێت کە ''ئەم چیرۆکە وا ئێوە دەیخوێننەوە قەت ڕووینەداوە!'' هەر لە سەرەتای ڕۆمانەکەوە باسێکی ئاڵۆز لەسەر پێوەندیی بێزاری وەگێڕ و نووسەرێکی نادیار ئاراستە دەکرێت، هەڵبەت لە زمانی بێزارەوە، کە وێڕای14,600Open in Telegram
Kurdish Book House
23 Mar 2023, 16:06edited
📘کتێبی «بیرەوەری و ڕوانینەکانی مەلای گەورە» بڵاوکرایەوە📚ناسنامەی کتێب: «بیرەوەری و ڕوانینەکانی مەلای گەورە»، کۆکردنەوەی و رێکخستن و پەراوێزی #هێمن_عومەر_خۆشناو، دەزگای #فام، هەولێر ۲۰۲۳.▫️ئەم کتێبە زیاتر لە هەزار و سەد دەنکە مێوژی نێو خۆشاوی قەڵەمی یەکێک لە زانا و کەسایەتییە دیارەکانی نێو مێژووی رۆشنبیری و زانستی و کۆمەڵایەتیی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمە لە کوردستان. شەربەتی، بیرەوەریی کورت، سەربردە، یادەوەریی، ڕووداوی مێژوویی، قسەی خۆشی بەر ئاگردان و ڕوانینی تایبەتی #مەلا_محەمەدی_جلیلزادە «مەلای گەورەی کۆیی»ن. وێڕای تام و چێژی گێڕانەوە و ڕاشکاوی و ئازایەتییەکەی، بۆخچەی نەکراوەی ژیانی تایبەتیی خۆی و بنەماڵەکەی و چەندین کەسایەتیی بە ڕووی ئێمەدا دەکاتەوە و بە کامێرای قەڵەمەکەی وێنەی ڕاستەقینەی ژیانی ئەوسای کۆمەڵی کوردەواری و جیهانی ئیسلامیمان بۆ دەگرێت و بە شقارتەی ڕوانینە تایبەتی و پڕ لە ئازایەتییەکەیەوە ئاگر لە پووشوپەڵاشی سەر ڕێی پێشکەوتنی وڵاتی کوردەواری بەر دەدات و دەست بۆ هەندێ13,300Open in Telegram
Kurdish Book House
20 Mar 2023, 09:54edited
📘وەرگێڕانی دەقی زانستی یان سەقەتکردن و لە خشتەبردنیی▫️ڕەخنە لە وتاری ” گێڕانەوە ئایینییەکانی نەتەوەی کورد لە ماوەی دوادوایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا“ لە کتێبی ”مێژووی کورد“ی زانکۆی کامبریج✍ #حیسامەدین_خاکپوور▫️ئەم کورتەنوسراوە ھەوڵدەدات بە زمانێکی سادە ھەندێک لەو ھەڵە کوشەندانەی وەرگێڕی بەڕێز ”محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق“ لە وەرگێڕانی وتاری « Nation during the Late Nineteenth and Early Twentieth Centuries Religious Narrations of the Kurdish» لە کتێبی ”مێژووی کورد“( the cambridge history of the kurds) کە لەلایەن دەزگای #جەمال_عیرفانەوە بڵاو بووتەوە، بخاتە بەرباس و لێکۆڵینەوە. لەئاکامدا بە ھێنانەوەی نموونەگەلێکی یەکجار زۆر لە دەقی ئەو وتارە بەو ئەنجامە بگات کە وەرگێڕ لەو وتارەدا نە ئەندێشە و چەمکاندن و بواری فیکری ئەو باسە دەزانێت کە پێویستیی سەرەکییە بۆ کاری وەرگێڕانی پڕۆڤیشناڵ، نە زمانی ئەو کارە دەزانێت نە وەرگێڕانێکی پوخت و ڕەوانیشی خستووتە بەر دەستی خوێنەران. بە کورتی و بە15,100Open in Telegram
Kurdish Book House
19 Mar 2023, 19:52edited
📘پڕفرۆشترین کتێبەکانی پازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر▫️پازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر، بە بەشداریی زیاتر لە ۳۵۰ ناوەندی بڵاوکردنەوەی سەر بە ۱٨ وڵات و خستنە بەر دەستی زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان کتێب بە حەوت زمان، دوای تێپەڕاندنی خولی ۱۰ ڕۆژەی پێشانگا، ڕۆژی شەممە ۱۹ی ۳ی ۲۰۲۳/ ۲٨ی ڕەشەمەی ۱٤۰۱ ھ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.▫️ماڵی کتێبی کوردی بەم بۆنەوە لیستی پڕفرۆشترین بەرهەمەکانی ناوەند و دەزگا چاپەمەنی و پەخشە کوردییەکانی بەشداربووی پازدەیەمین پێشانگای کتێبی هەولێر بڵاو دەکاتەوە.📇 #ئاڤێستا1️⃣ ئۆلیس، جێمس جۆیس، وەرگێر: کاوە نەمەر 2️⃣ مەم و زین، احمد خانی، کۆکردنەوەی جان دۆست 3️⃣ کورد، مینۆرسکی، وەرگێڕ: تۆسنێ ڕەشید 4️⃣ دەسپێکێکی نوێ، ئاسۆ حاجی📇 #فام1️⃣ ژیانی مەلا سەعیدی کوردی، عەبدولڕەحمان نەوورسی، وەرگێڕانی محەمەد عزەدین 2️⃣ مەکتووب بۆ ئاتاتۆرک، جەلادەت عەلی بەدرخان، لە تورکی محەمەد عزەدین 3️⃣ بیرەوەری و ڕوانینەکانی مەلای گەورە، کۆکردنەوەی هێمن عومەر12,400Open in Telegram
Kurdish Book House
15 Mar 2023, 17:21edited
📘کتاب «تاریخ گریه» راهی بازار نشر شد▫️کتاب «تاریخ گریە؛ پژوهشی در باب شیون و زاری» نوشتهی «صلاح حسن پهلوان» ـ نویسنده و پژوهشگر کُرد ـ و یکی از آثار مهم پژوهشی تاریخ ادبیات معاصر کردستان، به قلم رضا کریممجاور به فارسی ترجمه و به همت نشر آگه منتشر شده است.▫️«تاریخ گریه» اثری ادبی، فلسفی، روانشناختی و تاریخی است که نگارش آن سه سال به طول انجامیده است. نویسنده برای غنای اثر خود از منابع مختلفی به زبانهای انگلیسی، هلندی، عربی، فارسی و کُردی بهره گرفته است. «#صلاح_حسن_پهلوان» که در تیرماه سال جاری به ایران سفر کرد، در دیداری که با #رضا_کریم_مجاور داشت، در پاسخ به این پرسش مترجمِ «تاریخ گریه» که چگونه به فکر نگارش چنین اثر ارزشمندی افتاده است، گفت: «پس از سپریکردن عصری از درد و رنج و تراژدیهای بیشمار روزگار در زمانِ پیش از نگارش «تاریخ گریه»، ما مردم کردستان عراق، خود در نوعی از زخم و تراژدی زندگی میکردیم و از دست مشکلات روحی و روانی و اجتماعی و سیاسی در رنج و پریشانی به سر11,700Open in Telegram
Kurdish Book House
13 Mar 2023, 17:30edited
📘ڕۆمانی «ئۆتاوا ۲۰۴۱» نوێترین بەرهەمی د. یادگار لەتیف شارەزووری بڵاوکرایەوە▫️ئهم ڕۆمانه به هۆشیارییهكی گێڕانهوهناسییهوه Narratology نووسراوه، له چهند ئاستێكی هونهریدا كاری لهسهر شوێن و كات و كاراكتهر و گێڕهڕهوه و بۆ گێڕهڕهوه و ڕوانگه و دهنگی گێڕانهوهیی و ئاڵۆگۆڕپێكردنی ئهركی ڕهگهزه واقیعی و ئهندهنێشهییهكان كردووه.▫️له ڕووی پانتایی و ڕووداوهكانی ناو ڕۆمانهكهوه؛ له شهستهكانی سهدهی بیست دهست پێدهكات، به شێوازی فهنتازی تێههڵكێش به واقیع درێژ دهبێتهوه بۆ ههزارهی سێیهم، به وردی بۆ ساڵی ۲۰۴۱. له كوردستانهوه دهستپێدهكات، به بهغداد و بهیروت و لهندهن و ڤییهننا و ئهستهنبووڵ و وان ههندێكی له شارهكانی باكور و ڕۆژئاوا گوزهردهكات، تا دهگاته تاران و له ئۆتاوای كهنهدی شهپۆلی ڕووداوهكان وچانێك دهدهن. له چهند ڕوانگهیهكی گێڕانهوهسازییهوه، ڕۆمانهكه تیشكی خستووهته سهر بهشێكی مێژووی نوێی كورد و ئهو9,340Open in Telegram
Kurdish Book House
26 Feb 2023, 10:49edited
📘کتێبی «جوانیناسیی گێڕانەوە لە ئەدەبی کوردیدا» بڵاوکرایەوە✍ #بوشرا_کەسنەزانی▫️گێڕانەوەناسی وەك زانستێكی نوێ، ڕێگەیەكی ڕێكخراوە بۆ لێكۆڵینەوەی بونیادی گێڕانەوە. بە وردبوونەوە لە شێوەی بەرهەمی ئەدەبی، هەوڵ دەدات بگات بە پەیڕەوێكی واتایی سەروو دەق و گوتاری گێڕانەوەیی دەقەكە وا لێ بكات قابیلی تێگەیشتن بێت. بە واتایەكی تر: ئەم زانستە بە هۆی كۆمەڵێك دەستوور و یاسای هەڵهێنجراو لە خودی گێڕانەوەوە، حوكمی خۆی بەسەر دەقدا دەكات و هاوكات وا دەكات توانای تێگەیشتن و دركی زیاترمان لە گێڕانەوە، هەبێت. دەقەكە چ بە شێوەی پەخشان یان شیعر بێت، بە هۆی ئەو بنەمایانەوەی كە بوونەتە هۆی پێكهێنانی گێڕانەوە و جەوهەری گێڕانەوەن، دەبێتە جێی لێكۆڵینەوە. بە سەرنجدان لە بەش و یەكەكانی دەقەكە، كۆی دەقەكە دەخرێتە بەر باس و دواجار ڕەخنەگر وەك بەشێكی گشتگیر، حوكمی خۆی لە بارەی دەقەكەوە دەخاتە ڕوو. لێرەوە بە پشتبەستن بەم زانستە و تێڕامان لە دەقی گێڕانەوەیی ئەدەبی كوردی؛ بڕیاری لێكۆڵینەوەمان لە بارەی گۆشەیەكی9,560Open in Telegram
Kurdish Book House
25 Feb 2023, 10:33edited
📘کتێبی «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە» بڵاوکرایەوە📚 ناسنامەی کتێب: «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە»، #شەهریار_مەندەنیپوور، لە فارسییەوە:#هیوا_عەزیزی، سەردەم، سلێمانی ٢٠٢٣.▫️شەهریار مەندەنیپوور لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٥، نووسەری نەوەی سێهەمی دونیای چیرۆک و چیرۆکنووسیی ئێرانە کە بە کۆمەڵە چیرۆکەکانی "هەموو سێبەری ئەشکەوت"(١٣٦٨)، هەشتەم ڕۆژی زەوی (١٣٧١)، وەک یەکێک لە دیارترین چیرۆکنووسان دێتە دونیای کۆمەڵگەی ئەدەبیی ئێرانەوە. هەر یەک لە کۆمەڵە چیرۆکەکانی "مۆمیا و هەنگوین" و "مانگی نیوەڕۆ"ی لە ساڵی ١٣٧٧ بڵاوکردەوە.▫️#مەندەنیپوور هەر لە یەکەم چیرۆکەکانیەوە ئاشکرای دەکات کە خاوەنی بیرێکە و هەوڵ ئەدات بۆ تەعبیرکردن لەو بیرەی خۆی، ستراکتوور و دەنگێکی گونجاو بدۆزێتەوە». ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە لە نۆ چیرۆک پێکدێت کە بابەتی چیرۆکەکان کێشەی کۆمەڵایەتی و پرسی خۆشەویستییە. ئەم بەرهەمە سەرجەم شازدە جار و بە زیاد لە ١٩ هەزار نوسخە، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی مەرکەزەوە چاپکراوە. «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە» یەکێک لە بەرهەمە باشەکانی9,270Open in Telegram
Kurdish Book House
24 Feb 2023, 18:05edited
💫 چوار بڵاوکراوەی نوێی خانی📚 چاپەمەنیی خانی لە بەرەبەری نەورۆز و ساڵی نوێدا چوار کتێبی چاپ و بڵاو کردەوە📘 ئارابخوێن، ڕۆمان، #مەحموود_نەجمەدین، ۳۳۰ لاپەڕە.▫️مەحموود نەجمەدین یەکێک لە قەڵەمە جیددی و نوێخوازەکانی باشووری کوردستانە کە تا ئێستا چەندین ڕۆمان و کۆمەڵەچیرۆکی بڵاو کردۆتەوە. ڕۆمانی ئارابخوێن، بەسەرهاتی نەوت و خوێن و دووکەڵ و نەهامەتییەکانی شاری کەرکووکە. بۆ گێڕانەوەی زام و برین و بەسەرهاتەکانی کەرکووک کێ لە مەحموود نەجمەدین باشتر کە خۆی مناڵی کەرکووک بووە.کەرکووک لەو ڕۆمانەدا لە زمان و ڕوانگەی عاشقێكی تێكشكاوەوە دەگێڕدرێتەوە. ئاسۆ کەسایەتی سەرەکی ڕۆمانەکە لە بالكۆنی ماڵەكەیەوە چیرۆكی خۆشەویستیی خۆی و جیلان و شارێكی وێران دەگێڕێتەوە.📙 مان و نەمان، ڕۆمان، #کامران_حامیدی، ۴۵۰ لاپەڕە.▫️کامران حامیدی یەکێکە لە قەڵەمە بە ئەزموون و بە بەرهەمەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە تا ئێستا چوار ڕۆمان و سێ کۆمەڵەچیرۆکی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە. مان و نەمان، ڕۆمانێکی مێژووییە11,000Open in Telegram
Kurdish Book House
22 Feb 2023, 16:26edited
📘چەمکی ئەوی تر لە ڕوانگەی لێڤیناسەوە و ڕەنگدانەوەی لە ڕۆمانی "بەردینە"دا✍ #سارا_خهنشا▫️دوای شەڕی جیهانیی دووەم، چەمکی "مرۆڤی تر" شوێنێکی نوێی لە فەلسەفەی ڕوژاوادا بە خۆیەوە بینی. پرسی بەرەوڕووبوونەوەی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤێکی تر، گەڵاڵەی تیۆریی "ئەوی تر"ی لێ کەوتەوە کە ئەنجامەکەی بە بابەتەکی ئەخلاقی و ئاکاری دەگات. لە ئاراستەی ئەم گۆڕانکارییە ئاکارییانەدا #لێڤیناس ڕاستیی بوونی ئەوی تر دێنێتە ئاراوە، کە بوون و شوێنی لە ژیان و شوناس و هەستەکانماندا لەچارنەهاتووە.▫️بە پێی ئەو پۆلێنەی کە د. #ڕەهبەر_مەحموودزادە لە (ئافاقی شیعری نالیدا) لە باسی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوی تردا بەگشتی دەکرێ بیر لە چوار ستراتێژیی جیاواز بکەینەوە، کە بریتین لە:ئـ) سڕینەوەی ئەوی تر ب) ئاسیمیلەکردن و تواندنەوەی شوناسی ئەوی تر لەنێو شوناسی خۆدا ج) داخستنی دەرگای پێوەندی لەگەڵ ئەوی تر د) سازکردنی پێوەندی لەگەڵ ئەوی تر▫️لە ستراتێژیی یەکەمدا سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی و قڕکردن بەکار دەهێنرێ. لە ستراتێژیی دووەمدا ئەوی8,650Open in Telegram
Kurdish Book House
5 Feb 2023, 18:27edited
📘کتێبی «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد» چاپ و بڵاوکرایەوە📚ناسنامەی کتێب: «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد»، #کریس_کۆچرا، وەرگێڕ: #سومەییە_خالیدی، چاپەمەنیی ڕێگا، بانە ۱۴۰۱✍ چاپەمەنیی #ڕێگا▫️زۆرن ئەو گەڕیدە و ڕۆژنامەنووسانەی هاتوونە کوردستان و بابەت و کتێبیان بەپێی تێگەیشتن، یان ویستێکی ئامانجدار لەسەر کوردستان و نەتەوەی کورد نووسیوە و بڵاویان کردۆتەوە؛ کە دەکرێت بەشێکیان لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتناسی و بەشیکێان لە چوارچێوەی بە کلۆنیکردن و بەشیکیان لە چوارچێوەی ویست و حەزی تاکەکەسی و... دابەش بکەین.▫️#کریس_کۆچرای ڕۆژنامەنووسی فەڕانسەوی یەکێکە لەو کەسانە چەند کتێبێکی لەسەر نەتەوە جۆراوجۆرەکان و وڵاتەکانیان نووسیوە، وەکوو: بیافرا (۱۹۶۹)، دوورگەی فارس (۱۹۷۸-۱۹۷۰)، سوودان (۱۹۷۱)، کوردەکان (۱۹۷۵-۱۹۷۱)، شیلی (۱۹۷۶) و فەلەستینیەکان (۱۹۷۸-۱۹۷۶).▫️کریس کۆچرا ساڵی ۱۹۳۸ لە دایک بووە. لەگەڵ هاوسەرە وێنەگرەکەی لە ڕۆژنامەکانی فەڕانسە و دەرەوەی ئەو وڵاتەدا ڕاپۆرتی سیاسیی بڵاو کردۆتەوە و وەکوو ڕۆژنامە9,390Open in Telegram
Kurdish Book House
31 Jan 2023, 18:14edited
💫مدیر مسئول خانه کتاب کُردی برگزیده بیستمین «جشنواره کتاب و رسانه» شد▫️آئین اختتامیه بیستمین جشنواره کتاب و رسانه عصر دوشنبه ۱۰ بهمنماه در محل خانه هنرمندان ایران در شهر تهران برگزار شد و بهنام دورویی برای اثر «رمان نسل فاضلابها روانه بازار نشر شد» منتشر شده در وبسایت «خانه کتاب کُردی» به عنوان برگزیده بخش خبر انتخاب و تجلیل شد.▫️مراسم اختتامیه بیستمین جشنواره کتاب و رسانه عصر دوشنبه ۱۰ بهمنماه، با حضور یاسر احمدوند، معاون امور فرهنگی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی؛ علی رمضانی، مدیرعامل خانه کتاب و ادبیات ایران؛ سیاوش صلواتیان، دبیر بیستمین جشنواره کتاب و رسانه؛ مدیران و مسئولان حوزه فرهنگ و رسانه و همچنین جمعی از استادان و اصحاب رسانه در خانه هنرمندان ایران برگزار شد.▫️در این مراسم از برگزیدگان در محورهای سهگانه «مطبوعات و خبرگزاریها»، «رسانههای دیداری و شنیداری» و «رسانههای اجتماعی» و جوایز ویژه «ناشر فعال در استفاده از رسانهها»، «شخصیت فعال رسانهای کتاب»، «انتخاب مردمی» و8,920Open in Telegram
Kurdish Book House
19 Jan 2023, 18:09edited
📘کتێبی «نیتشە» بەرهەمی مارتن هایدیگەر بڵاو کرایەوە▫️نوێترین بەرهەمی وەرگێڕدراوی دوکتۆر #محەمەد_کەمال بە ناونیشانی«نیتشە» لە نووسینی «#مارتن_هایدیگەر» لە ١٧٠٠ لاپەڕە و چوار بەرگدا، لە لایەن «دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم» بڵاو کرایەوە.▫️دوکتۆر محەمەد کەماڵ لەسەرباسی کتێبەکەدا دەڵێت: «لەبەر پێشەکییەکەی #دەیڤید_فارێڵ_کرێل بۆ ئەم زنجیرەوانانەی #مارتن_هایدیگەر لەم چوار بەرگانەدا، من بە پێویستم نەزانی پێشەکی بنووسم؛ بەڵام دەمەوێت ئاماژە بۆ دوو خاڵ سەبارەت بەم بەرهەمەی هایدیگەر بکەم. یەکەم، پێویستە لێکدانەوەی فەیلەسووفێک بۆ بیرکردنەوەی فەیلەسووفێکی دیکە بە هەند وەربگیرێت. ئەم زنجیرەوانانەش لێکدانەوەی هایدیگەرن بۆ بیرکردنەوەی فەلسەفی نیتشە و جێگەیەکی گرنگی لە تێگەیشتنێکی نوێ بۆ نیتشە دیاری کردووە. دووەم، لەم وانانەدا هایدیگەر هەوڵی داوە فەلسەفەی نیتشە لە ڕاڤەکردنی ئایدیۆلۆجییانەی نازییەکان ڕزگار بکات، کە دەیانویست فەلسەفەی نیتشە بخزێننە نێو قاڵبی تەسکی بۆچوونی سیاسییانەوە و بە فەیلەسووفی خۆیان12,400Open in Telegram
Related Channels
Other channels in the same section of the catalogue.
